ئێستا ده‌توانی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ ئینستاگرام سریوته‌وه‌ بگه‌رێنیه‌وه‌

خوبه‌یب گه‌ردی 29/01/2022 - 17:08 بڵاوکراوەتەوە لە ته‌كنۆلۆجیا

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئێستا ده‌توانی وێنه‌ سراوه‌كانی ئینستیگرام بگه‌رێنیه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و تۆره‌ كۆمه‌ڵاتیه‌ راگه‌یاند كه‌ تایبه‌تمه‌ندیێكیان زیادكردووه‌ رێگه‌ به‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌دات بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ستۆری و پۆسته‌ سراوه‌كان له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا، هه‌روه‌ك به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت ستۆریه‌ پینكراوه‌كان یان ئه‌رشیفكراوه‌كان له‌ماوه‌ی 30 رۆژ له‌ سرینه‌وه‌ی بگه‌رێنێته‌وه‌.

چرنیته‌تی گه‌راندنه‌وه‌ی وێنه‌ سراوه‌كانی ئینستاگرام:

ئینستاگرام ئۆپشنێكی نوێی داوه‌ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌ویش به‌ تایبه‌ته‌مه‌ندیێكی نوێ به‌ ناوی فۆلده‌ری "ئه‌و بابه‌تانه‌ی به‌م دواییه‌ سراونه‌ته‌وه‌ Recently Deleted" له‌وێ ده‌توانی ئه‌و پۆستانه‌‌ ببینی كه‌ له‌ مواه‌ی 30 رۆژ سریوته‌وه‌، و له‌وێش ده‌توانی پۆسته‌كه‌ بگه‌رێنیه‌وه‌ یان به‌یه‌كجاری بسریه‌وه‌.
هه‌موو ئه‌و وێنه‌ و گرته‌ ڤیدیۆ و گرته‌كانی Reels، و ستۆریه‌كانی سریوته‌وه‌ ده‌چنه‌ فۆلده‌ری " ئه‌و بابه‌تانه‌ی به‌م دواییه‌ سراونه‌ته‌وه‌ Recently Deleted" بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بریرای كۆتایی له‌باره‌وه‌یان بده‌یت، به‌م هه‌نگاوانه‌ ده‌توانی ئه‌و پۆست و وێنانه‌ی ئینستاگرام بگه‌رێنیه‌وه‌:

ئه‌پڵیكه‌یشنی ئینستاگرام بكه‌وه‌ و بچۆ ناو پرفایله‌كه‌ت دا.
ئایكۆنی "لیست" داگره‌ كه‌ شێوه‌ی سێ هێڵی به‌سه‌ریه‌كدان، و له سه‌ره‌وه‌ی‌ لای چه‌پی شاشه‌كه‌دایه‌.
له‌سه‌ر Settings داگره‌
Account هه‌ڵبژێره‌
Recently Deleted هه‌ڵبژێره‌ و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی به‌م دوایانه‌ سریوته‌وه‌ بۆت ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌و پۆسته‌ی ده‌ته‌وێت بگه‌رێنیه‌وه‌ ده‌ستنیشان بكه‌‌.
له‌سه‌ر ئایكۆنی "سێ خاڵیه‌كه‌" دابگره‌
سڕینه‌وه‌ی به‌یه‌كجاری یان گه‌راندنه‌وه‌ " Recover" یه‌كیان هه‌ڵبژێره‌