دجیتاڵ میدیاى سپێده
كۆمپانیاى سامسۆنگى كۆریاى باشوور به چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كى نوێ ، مۆبایلى (گالاكسى نۆت 9) رایگه‌یاند و له روونكردنه‌وه‌یه‌كیش باسى له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه كرد كه له‌م مۆبایله نوێ یه‌ى دابینیكردوون ، وه‌ك بوونى پێنوسى (له‌مس ) و ئامێرى كامێڕاى هۆشمه‌ند كه ته‌كنیكى كه‌مكردنه‌وه‌ى ژاوژاوى له‌خۆگرتووه .
مۆبایله نوێیه‌كه خاوه‌نى شاشه‌یه‌كه له جۆرى (ئه‌مۆلید ئینفینیتى سوپه‌ر ) و پێوانه‌ى شاشه‌كه‌ش (6.4) ئینجه ، بڵندگۆى له جۆرى (ستیریۆ ) ى بۆ زیادكراوه ، ده‌نگێك به ته‌كنیكى (دۆبڵى ئهتۆمس ) دروست ده‌كات .
مۆبایلى (گالاكسى نۆت 9) پاتریهكى هه‌یه قه‌باره‌ى ئه‌م پاتریه چوار هه‌زار مللى ئه‌مپێر / كاتژمێره ، ئه‌مه‌ش به گه‌وه‌رترین پاترى داده‌ندرێت ، به‌م جۆره‌ش مۆبایله‌كه به درێژایى رۆژ ووزه‌یه‌كى ته‌واو دابین ده‌كات و ، به‌كارهێنه‌رانیش ده‌توانن له‌و ماوه‌یه بۆ گفتوگۆ و نامه‌ناردن و یاریكردنى ئهلیكتڕۆنى و نمایشكردنى فیلمى سینه‌مایى سودى لێ ببینن به بێ ئه‌وه‌ى ترسى نه‌مانى ووزه‌ى پاتریه‌كه‌یان هه‌بێت .
له‌سه‌ر ئاستى قه‌باره‌ى (سه‌یڤ كردن ) و (مێمۆری)یش ، ئه‌م ئامێره نوێیه دوو (ئۆپشن )ى بۆ مێمۆرى ناوخۆیى هه‌یه ، به‌كارهێنه‌ریش ده‌توانێت (128) گێگابایت یان (512) گێگابایت هه‌ڵبژێرێت .جگه له‌مه‌ش به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت كارتى (مایكڕۆ ئێس دى ) به‌كاربێنێت و به‌م جۆره قه‌باره‌ى مێمۆریهكه ده‌بێته یه‌ك تێڕابایت .
مۆبایله‌كه خاوه‌نى پڕۆسیسهرێكه به تواناى (10) نانۆمه‌تر و به‌رزترین خێرایى تۆڕه‌كانى هه‌یه و خێراییهكهشى ده‌گاته (1.2گێگا بایت ) له چركه‌یه‌دا ، ئه‌مه‌ش تاكو به‌كارهێنه‌ر بتوانێت ڤیدیۆكان به خێراییه‌كى زۆر به‌زر په‌خش بكات و له هه‌مان كاتدا به بێ كێشه ڤیدیۆكان داونلۆد و ئه‌پلۆد بكات .
دیزاینى مۆبایله نوێیهكى سامسۆنگ تاڕاده‌یه‌كى زۆر هاوشێوه‌ى دیزاینى مۆبایلى ساڵى رابردووه كه ئه‌ویش (گالاكسى نۆت 8 ) بوو ، له‌سه‌ر ئه‌م دیزاینه‌ش مۆبایله‌كه تاكو 30 كاتژمێر له نێو قوڵایى یه‌ك مه‌تر و نیو ئاو به‌رگه ده‌گرێت .
له‌سه‌ر ئاستى كامێڕاش ، مۆبایله‌كه خاوه‌نى كامێڕایهكى دوانه‌ییه و تاڕاده‌یه‌كى زۆر له رووى تایبه‌تمه‌ندى هاوشێوه‌ى كامێڕاى "گالاكسى ئێس 9" یه ، خاوه‌نى هاوێنهیهكى نزیك كردنه‌وه‌یه به روونى (12) مێگاپێكسڵ و توانى گهورهكردنیشى (ئێكس 2) ه .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر