ئاماده‌كردنی : هیوا قادر
به پێى سه‌رژمێریه‌ك له‌لایه‌ن یه‌كێك له پێگه تایبه‌تمه‌نده‌كان به بابه‌تى زانست و ته‌كنه‌لۆجیا ده‌ركه‌وتووه ، كچان كه‌متر ئاره‌زووى خوێندنى پسپۆڕیهتى كۆمپیوته‌ر له زانكۆكان ده‌كه‌ن ، هه‌رچه‌نده زانكۆكان هه‌وڵى زۆر ده‌ده‌ن تاكو كچان په‌یوه‌ندى به‌م به‌شه بكه‌ن .
به پێى راپۆرته‌كه هه‌ر بۆ نمونه (48%) ى ئه‌و قوتابیه نوێیانه‌ى له زانكۆى "كارنیجى میللۆن " ى ئه‌مریكى له وه‌رزى رابردووى خوێندن په‌یوه‌ندیان به زانستى كۆمپیوته‌ر كردبوو له كچان بوون ، به‌ڵام ئه‌م رێژه‌یه له‌سه‌ره‌تاى ساڵى خوێندن رێژه‌یه‌كى به‌رزه و مه‌رج نیه هه‌مان رێژه له كه‌رتى كاركردنى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى بوونیان هه‌بێت .
راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن پێگه‌ى "تێك ریپابڵیك " له ژێر ناوى "دۆخى ئافره‌تان له زانستى كۆمپیوته‌ر " ئاماده‌كراوه ،ئاماژه‌ى بۆئه‌وه كردووه : هه‌رچه‌نده هه‌وڵى زۆر ده‌درێت بۆ كێش كردن و راكێشانى كچان بۆ خوێندنى زانستى كۆمپیوته‌ر له رێگه‌ى ئاسانكارى ، له نێوان ئه‌و ئاسانكاریانهش دانه‌نانى مه‌رجى ئه‌زموون و شاره‌زایى له بوارى كۆمپیوته‌ر به‌ر له‌وه‌ى بێنه زانكۆ ، كه‌چى زۆرێك له زانكۆكان تاكو ئێستاش به‌ده‌ست كه‌م بوونه‌وه‌ى رێژه‌ى خوێندنى كچان له بوارى كۆمپیوته‌ر ده‌ناڵێنن و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شى كه ده‌رچووى بهشهكهن له‌وانه‌یه له‌م بواره درێژه به‌كاركردن نه‌ده‌ن .
ئه‌م راپۆرته له‌وكاته‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه كه‌رتى پیشه‌سازى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى كه‌م بوونه‌وه‌ى رێژه‌ى كچانى به‌خۆوه بینیوه ، ساڵ له دواى ساڵیش به‌رێژه‌یه‌كى زۆر كه‌م زیادبوون به‌خۆوه ده‌بینێت .
له ئاماده‌كردنى دا راپۆرته‌كه‌ى "تێك رپابڵیك " پشت به ئه‌زموونى ئه‌و قوتابیه كچانه به‌ستراوه كه له زانكۆ گه‌وره‌كانى ئه‌مریكا ده‌خوێنن ، له ئێستادا رێژه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندى كوڕاندایه . به پێى سه‌رژمێریه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه رێژه‌ى كچان له زانكۆ ئه‌مریكیه‌كان كه له زانستى كۆمپیوته‌ر ده‌خوێنن ته‌نها (18%) یه .