×

ئاگادارکردنەوە

JUser: :_load: نەتوانرا بەکارهێنەر بکرێتەوە بە id: 759

ئایفۆن شەش لەچین قەدەغە دەكرێت

19/06/2016 - 14:56 بڵاوکراوەتەوە لە ته‌كنه‌لۆژیا

حكومەتی چین هۆشداریدا بە كۆمپانیای ئەپڵ تاكو نەوەی نوێی مۆبایلە هۆشمەندەكانی رابگرێت و چیتر نەیفرۆشێت.

كۆمپانیایەكی چینی چەنزینی بایلی داوای لە حكومەتی ووڵاتەكەی كردووە ڕێگری بكات لەكۆمپانیای ئەپڵ تاكو چیتر ڕێگە نەدات مۆبایلەكانی ئایفۆن شەش و ئایفۆن شەش گەورە بفرۆشرێن، چونكە لەشێوازی دروستكردنەكەیاندا پێشێلكاری كراوە.

ئەو كۆمپانیا چینییە راشیگەیاندووە، نەخشەكانی ئایفۆن شەش و شەش پڵەس نزیكن لەو نەخشانەی كە ئەوان لەسەر مۆبایلەكانی (110 C) كێشاویانە.

جێگەی باسكردنە ئێستا نزیكە بڕیارەكە لەشاری پەكین بخرێتە بواری جێبەجێكردن و دواتریش چەند ناوچەیەكی دیكەش بگرێتەوە.

ئەمەو جموجۆڵەكانی حكومەتی چین لەهەمبەر كۆمپانیای ئەپڵ نیگەرانی ئەو كۆمپانیایەی بەدوای خۆیدا هێناوە، چونكە ئەوان پێیان وایە دوای ئەمریكا، چین پڕفرۆشترین بازاڕیانە لەجیهاندا.