×

ئاگادارکردنەوە

JUser: :_load: نەتوانرا بەکارهێنەر بکرێتەوە بە id: 759

کردنەوەی هەموو ماڵپەرێک بە ئینتەرنێتە خۆراییەکە بە ڕێگایەکی نوێ

30/05/2016 - 22:32 بڵاوکراوەتەوە لە ته‌كنه‌لۆژیا
دوایی ئەوەی بۆ چەند جارێک کارەکانیان لە لایەن بەرێوبەرانی فری بەیسکەوە راگیراوە تا ئێستا بەڵام وا دیارە لە ئێستدا گەشەپێدەرانی پرۆگرامی izone دوبارە ڤێرژنێکی نوێیا ئۆپێرایان دەکردوە کە لە رێگایەوە دەتوانرێت دوبارە وەکوو جاران هەموو ماڵپەریك بکاتەوە .
سەرەتا هەردوو بەرنامەی ئایزۆن و ئۆپێرا مینی کۆن لە مۆبایلەکانتان بسرنەوە و ئەم ڤێرژنە نوێیەی بۆمان داناون داونلۆدیان بکەن .

کلیک بکە بۆ داونڵۆدکردنی پرۆگرامی ئۆپێرا مینی نوێ

کلیک بکە بۆ داونڵۆدکردنی پرۆگرامی ئایزۆنی نوێ

دوای ئەوەی هەردوو بەرنامەتان داونڵۆد کرد و هەردوکیان ئینستۆڵ بکەن .

١- دوای ئەوەی هەردوو بەرنامەتان ئینستۆڵ کرد بەرنامەی ئۆپێرا مینی بکەرەوە و کەمێک چاوەروان بن دواتر پەرەیەکی نوی دەکرێتەوە لە ژێرەوە نوسراوە Accept دابگرن .
٢ – دواتر ماڵپەرێک بکەنەوە بۆ نمونە گووگڵ کە لە شریتی بەرنامەکەدا هەیە .
٣- پرۆگرامی ئایزۆنتان بۆ دەکاتەوە لەوێدا پەنجە بنێ بە connect چاوەروان بە تاوەکوو دەبێتە %100 دواتر لە خوارەوە دەنوسرێت back پەنجەی پێوە بنێ .
٤- دوای ئەوە کەمێک چاوەروان بە پەرەیەکت بۆ دەکاتەوە و دەنوسرێت about:blank لە خوارەوەش ok  و cancel هەیە پەنجە بنێ بە ok .
تێبینی / ئەم کردارە جارێک وە هەندێک جاریش زیاتر لە جارێک دێتە پێشت پیویستە ئەم کردارە دوبارە بکەیتەوە.
٥- دواتر ماڵپەری فەیسبوکت بۆ دەکاتەوە ، لەم کاتەدا تۆ لە شریتی لینکی سەرەوە لینکێک بنوسە بە سەرکەوتووی دەکرێتەوە :

پیرۆزە ئیستا دەتوانیت هەموو ماڵپەڕێک بە ئینتەرنێتە خۆراییەکە بکەیتەوە .
وە گەر دوای ئەم قۆناغانە هیچ شتێکی نەکردەوە و پەرەیەکی سپی بۆوە ئەوا پەرەکە ریلۆد بکەنەوە لە رێگای ئەو سەهمە بازنەییەی خوارەوەی بەرنامەکە وەکوو لەم وێنە دیاریمان کردوە بۆتان :