×

ئاگادارکردنەوە

JUser: :_load: نەتوانرا بەکارهێنەر بکرێتەوە بە id: 759

ئاگاداریەك لە فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكانەوە

19/05/2016 - 14:37 بڵاوکراوەتەوە لە ته‌كنه‌لۆژیا

فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكان ناونیشانی ماڵپەری فەرمانگەكەی راگەیاند كە رۆژنامەنوسان و هاوڵاتیان دەتوانن زانیاری و ئاگاداری وداتاكن بەدەست بهێنن .

دووا بەدووای هەمەئاهەنگی لە نێوان بەرێوەبەرایەتی زانیاریەكانی فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكان لەگەڵ فەرمانگەی تەكۆلۆژیای زانیاریی حكومەتی هەرێم دۆمێنی ( dngo.gov.krd ) كرایە ناونیشانی ماڵپەڕی فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكان .

فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكان لەئێستاوە ئاگاداری هەموو ئەو هاوڵاتیان دەكاتەوە كە دەتوانن لەڕێگەی ئەم ناونیشانە سەردانی ماڵپەڕی فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكانی حكومەتی هەرێم بكەن ( dngo.gov.krd ) بۆ وەرگرتنی زانیاری و ئاگاداری و داتاكان .