كۆمپانیای ئێڵ جی كۆری دروستكردنی به‌رهه‌مێكی نوێیان ئاشكراكرد‌و به ئه‌نجامدانی گۆڕانكارییه‌ك خۆی له ئامێره دووباره‌كان جیاده‌كاته‌وه‌و پێش به چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ركابه‌ری ده‌گرێت.
له ڕێگه‌ی پێگه‌ی خۆیانه‌وه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، كۆمپانیای ئێڵ جی ڕایگه‌یاند له به‌رهه‌مێكی نوێیاندا كه له چه‌ند مانگی داهاتوو نمایش ده‌كرێت، هۆم به‌تن ناهێڵێت به‌ڵكو له جێگه‌ی ئه‌و هه‌سته‌وه‌رێك داده‌نێت كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌نجه مۆری ئه‌لیكترۆنی ده‌كات، شوێنه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته ژێر پانێڵه‌كه.
كۆمپانیای ناوبراو به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌ناوی ئه‌و ئامێره نوێیه‌یان بده‌ن، ڕایانگه‌یاند هه‌وڵدراوه هه‌سته‌وه‌ره‌كه كه‌مترین هه‌ڵه بكات كه ئه‌گه‌ره‌كه‌ی به‌رێژه‌ی له هه‌زاره دووه.
هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ی ڕابردوو كۆمپانیاكانی ئهپڵو سامسونگ به‌هه‌مان شێوه خزمه‌تگوزاریی په‌نجه مۆری ئه‌لیكترۆنییان بۆ ئامێره‌كانیان زیادكرد به‌ڵام ئه‌وه لاوه‌كیی بوو به‌ڵكو پشتیان به هۆم به‌تن به‌ستو له ئامێره‌كانیان لایان نه‌برد، به‌ڵام ئێڵ جی بڕیاری دا چیدیكه پشت به دوگمه‌ی ماڵه‌وه نابه‌ستێت.