×

ئاگادارکردنەوە

JUser: :_load: نەتوانرا بەکارهێنەر بکرێتەوە بە id: 759

دامه‌زرێنه‌رى فه‌یسبوك: داهاتی فه‌یسبووك سه‌دا 52 زیادی كردووه‌

28/04/2016 - 18:18 بڵاوکراوەتەوە لە ته‌كنه‌لۆژیا

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك له‌ چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، داهاته‌كه‌ی به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، سه‌دا 52 زیادی كردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 5 ملیار و 380 ملیۆن دۆلار. فه‌یسبووك كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین ماڵپه‌ڕه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاماره‌كانی خۆی له‌باره‌ی چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

به‌وپێیه‌ تا 31 ئازاری 2016 كه‌ چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ كۆتایی دێت، بڕی 5 ملیار و 380 ملیۆن دۆلار داهاتی كۆكردووه‌ته‌وه‌ و له‌چاو هه‌مان قۆناغی ساڵی رابردوودا داهاتی فه‌یسبوك به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 52 گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌. دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌یسبووك مارك زوكه‌ربێرگ له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌ داراییه‌كانه‌وه‌ رایگه‌یاند: "ده‌ستپێكێكی باشمان له‌مساڵ ئه‌نجامدا. له‌ ئێستادا نه‌خشه‌ڕێگه‌ی 10 ساڵی ئاینده‌مان ئاماده‌یه‌ له‌پێناو ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی جیهان زانیارییه‌كانیان به‌ش بكه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێك كه‌ بیانه‌وێت".

ناوبراو رایگه‌یاند ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ری چالاكی رۆژانه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ملیارێك و 90 ملیۆن دۆلاره‌ و ساڵانه‌ به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 16 زیاد ده‌كات.

له‌و ژماره‌یه‌ش 989 ملیۆنیان له‌ رێگه‌ی مۆبایله‌كانیانه‌وه‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌كار ده‌هێنن.