له توێژینه‌وه‌یه‌ك له باره‌ى به‌كار هێنانى ئامێره هۆشمهندهكانو سایتى په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه: ئه‌و كه‌سانه‌ى خولیاى به‌كار هێنانى نامه‌ى مۆبایل گۆڕینه‌وه‌و سایته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زۆر تاموچێژى ڵا وه‌رده‌گرن، به پێیه‌ش كه‌متر "بیرى قوڵ" ده‌كه‌نه‌وه‌و زۆر گرنگى به ئامانجه ئه‌خلاقیه‌كانى ژیان ناده‌ن.
ڕۆژنامه‌ى ئیندیپێندتى به‌ریتانى له كتێبێكى نیكۆڵاس جێكار زانا له بواره‌كانى تهكنهلۆژیاىو ڕۆشه‌نبیرى گواستیتیه‌وه ده‌ڵێت: ڕه‌نگه ئه‌نته‌رنێت جۆرى ژیان‌و بیركردنه‌وه‌مان بگۆڕێت، هه‌روه‌ها كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر یادو خوێندنه‌وه‌مان هه‌بێت، به تایبه‌ت جێكار پێشبینى ده‌كات ئێنته‌رنێت له ئاستى بیركردنه‌وه‌ى قوڵمان كه‌مبكاته‌وه.
كتێبه‌كه‌ى نیكۆڵاس كه پاڵێوراوه بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى بۆلیتهرز ده‌ڵێت: ئه‌و پۆست‌و نامانه كورتانهى ماناى زۆر له‌خۆ ههڵناگرێتو به ئاسانى لێكدانه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت ده‌بێته هۆى دابه‌زینى ئاستى بیركردنه‌وه‌ى تاكه‌كان له هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك، به‌م جۆره‌ش گرنگى تاك له گه‌وهه‌رو ناخه‌وه بۆ ڕواڵه‌ت‌و شكڵ ده‌گۆڕدرێت.
نیكۆڵاس ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى توشى ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه ده‌بنه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌م جۆه په‌یوه‌ندیه ئێنتهرنێتانیه بۆ تاموچێژ وه‌رگرت به‌كار بهێنن، له ئه‌نجامیشدا له ئامانجه ڕاستهقینهوهكهى ئه‌م هۆكاره به سودانه دورده‌كه‌ونه‌وه.