×

ئاگادارکردنەوە

JUser: :_load: نەتوانرا بەکارهێنەر بکرێتەوە بە id: 759

ئایفۆن 7 بارگاوی کردنەوەی لە رێگەی وایەرلێس دەبێت

13/02/2016 - 16:46 بڵاوکراوەتەوە لە ته‌كنه‌لۆژیا

هەرچەندە تا ئێستا بەفەرمی لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە هیچ زانیاریەک بڵاو نەکراوەتەوە دەربارەی تایبەتمەندی شێوازی ئایفۆن ٧ کە وا بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوو بڵاو بکرێتەوە رانەگەیندراوە.
بەڵام بەردەوام ماڵپەر و دەزگا تەکنەلۆژیەکان لەهەوڵی دەست کەوتنی زانیارین لەسەر ئەم بەرهەمە نوێیەی کۆمپانیاکە.
لە نوێترین زانیاریش دەربارەی ئایفۆن ٧، چەند ماڵپەڕێکی جیهانی بە پشت بەستن بەچەند سەرچاوەیەکی بەهێز رایانگەیاندووە کە یەکێک لە گۆڕانکاریەکان لە ئافۆن ٧  بریتی دەبێت لە تایبەتمەندی بارگاوی (شحن) کردنەوەی مۆبایلەکە لە رێگەی وایەرلێسەوە(واتە بێ وایەر) و چەند گۆڕانکاریەک لە کامێرا و رامەکەیدا.

شایەنی باسە تەکنەلۆژیای بارگاوی کردنی مۆبایل پێشتر لەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە فەراهەم کراوە وەک سامسۆنگ و نۆکیا و مایکرۆسۆفت …..هتد.

 

ئامادەکردنی راستی سعید