×

ئاگادارکردنەوە

JUser: :_load: نەتوانرا بەکارهێنەر بکرێتەوە بە id: 759

فەیسبووک خزمەتگوزاری نامەی مۆبایل(SMS) زیاد دەکات

13/02/2016 - 16:28 بڵاوکراوەتەوە لە ته‌كنه‌لۆژیا

ئاشکرایە کە کۆمپانیای فەیسبووک بەردەوام لە هەوڵی زیادکردنی خزمەتگوزاریەکانی دایە ، لەدواین خزمەت گوزاریش زیاد کردنی کردنەوەی زیاتر لە یەک ئەکاونت لە مێسنجەر بوو. لە ئێستا دا و کۆمپانیاکە لەهەوڵی زیادکردنی جۆرە تایبەتمەندیەکە کە بریتیە لە بەیەکەوە بەستنی نامەی مۆبایل SMS لەگەڵ مێسنجەر.
بەواتایەکی تر، کاتێک کەسێک لە ڕیەگەی ژمارە مۆبایلەکەیەوە نامەیەکی SMS ت بۆ دەنێرێ. ئەوا راستەوخۆ لە چاتی کەسەکە لە مێسنجەر دەردەکەوێت، پێویست ناکات نامەکانی ناو مۆبایل بکەیتەوە. وە بۆ ئەوەی جیاوازی بکەی لە نێوان چات و SMS ەکان، وا بڕیارە رەنگ بەکاربهێندرێت بۆ جیاواز کردنیان، بۆ نمونە ئەگەر رەنگی چاتەکان شین بێت، ئەوا رەنگی SMS ەکان مۆر دەبێت و بە ئاسانی لێکیان جیا دەکەیتەوە کە کامەیانە.
جیا لەوەش کۆمەڵێک تایبەتمەندی تر بەمزوانە دەخرێتە بەردەستی بەکارهێنەران تاوەکوو ئاسانکاریان بۆ بکات.

ئامادەکردنی راستی سعید