جەند رۆژێک لەمەو بەر بەبۆنەی رۆژی جیهانی پاراستنی ئینتەرنێتەوە ،کۆمپانیای گۆۆگڵ بڕیاری داوە بۆ بەکارهێنەرانی ئەکاونتی گۆۆگڵ بڕی دوو گێگا بایت لە هارد وەک دیاری ببەخشێتە بەکارهێنەران.بەمەش دەتوانی گۆۆگڵ دراڤەکەیت زیاد بکەیت و شتی زیاتر تیایدا هەڵگری.
پێشتر هەر بەکارهێنەرێک بۆی هەبوو تەنها بڕی ١٥ گێگا بایت هاردی گۆۆگڵ درایڤی هەبێت، بەڵام ئێستا دەبێتە ١٧ گێگابایت.
بۆ وەرگرتنی دیاریەکە ئەم هەنگاوانە بکە:
١- ئەم لینکە بکەوە:
https://t.co/8NjQCoxML3
داخیلی ناو ئەکاونتەکەت دەبێت و پاشان بەشی پاراستنی زانیاریەکانت بۆ دەکاتەوە تۆش لەگەڵ هەنگاوەکان دا برۆ دواین جار 2 گێگا بایتت بە دیاری پێدەدات .
بۆ دڵنیا بوون لەوەرگرتنی دیاریەکە ئەم لینکە بکەوە :
https://www.google.com/settings/storage
سەیری بکە دەبێ نوسرابێت ١٧ گێگابایت.
ئامادەکردنی راستی سعید