دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە رایگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ١١٤ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٣٤ کەسی دیکەیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٧٧١ کەسی دیکە لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٥٥٢ ھەزار و ٥٤٩ کەس و لەو ژمارەیەش ١٢ ھەزار و ٢٥٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٨٢ ھەزار و ٦٧٤ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.