دوایین هه‌واڵ
Prev Next

به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما ژماره‌یه‌كى زۆرى زینده‌وران له‌ ناو ده‌ریا له‌ناو د…

نرخی نه‌وت دابه‌زی

تەندروستیی جیهانی: "لە هەفتەی رابردوودا نزیکەی حەوت هەزار و ٥٠٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون …

ھەوڵێک بۆ تەقاندنەوەی تاوەرێکی کارەبا لە کەرکووک پووچەڵکرایەوە

ئێران: "دانوستانەکانی پەیوەندیدار بە بەرنامەی ئەتۆمی کۆتایی پێهاتووە، پرۆسەی رێککەوتن…

ده‌زگای لوتكه‌: هیچ كۆچبه‌رێكی كورد له‌ناو یه‌خته‌ نقومبووه‌كه‌ی یۆناندا نییه‌

کۆبونەوەی لایەنە سیاسیەکان و کازمی كۆتای هات

واژوی ناڕەزایەتی نزیكه‌ی 4 هه‌زار مامۆستای ئایینی ومامۆستای زانكۆ لەبارەی پەروەردەی ئیسلام…

فینلاند بەڕێژەی سەدا ٩٠ پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی رووسیا کەم دەکاتەوە

تایوان: ''17 پارچەی جەنگیی چین لە دەوری دوورگەکە بەدیکراون''

  • سۆرانی
  • كرمانجی
  • عربي

  • -
  • هەواڵ
    • كوردستان
    • عێراق
    • جیهانی
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • ئابووری
    • ته‌كنه‌لۆژیا
    • تەندروستی
    • SpedaXCorona
      • ستۆدیۆی کۆڤید-١٩
  • وتار
  • وه‌رزش
    • 90+
  • به‌رنامه‌
    • سیاسی
      • دیالۆگ
      • دیبەیت
      • بەدواداچون
      • ڕەهەند
      • رووماڵ
      • دیداری تایبه‌ت
      • ڕۆژەف
      • پرسی خەڵک
      • ڕایەڵ
    • ئایینی
      • ئارامی دڵان
      • لەخزمەت قورئان
      • نیهان
      • سایه‌ی قورئان
      • وتاری هه‌ینی
      • په‌یامی بانگخوازان
      • ڕوپه‌ل
      • ڕۆشنایی
      • ترازیا کریکاران
      • ژیانسازی
    • هەمەڕەنگ
      • خانمانی کورد لە بەریتانیا
      • تارمایی
      • ٩٠ پڵەس
      • تێک زۆن
      • شنەوهۆرامانی
      • مقۆ-مقۆ
      • ڤەدەنگ
      • دۆكیومێنته‌ری
      • هانا
      • كۆڕ
      • ڕیپۆرتاژ
      • وارێ مه‌
      • ماڵی عارفان
      • ئه‌مڕۆی سپێده‌
      • ئینفۆگرافیک
      • هەواری من
      • لە ڕۆژهەڵاتەوە
      • بیۆگرافی
      • نزیکتر لە خەڵک
      • لوتکە
  • دراما
    • فارسی
      • بۆنی باران
      • یادەوەری
      • تاریک و ڕون
      • ئاستەنگ
      • زەوی گەرم
      • ڕەنگی خاک
      • پایتەخت
      • یادگاریەکانی ژنێک
      • یوسفی ڕاستگۆ
      • اصحاب الکهف
      • ستایش_ بەشی سێیەم
      • پیاوی هه‌زار ڕوو
      • ستایش (به‌شی دووه‌م)
      • ٣*٤
      • ستایش (به‌شی یه‌كه‌م)
      • مه‌وداكان
      • ترش و شیرین
      • پیاوی دوو هه‌زار ڕوو
    • كوردی
      • ئاسەوار
      • یوسف ناگەڕێتەوە
      • ئازاره‌كانی بارام
      • پەلکە زێڕینە
    • توركی
      • تاریقی بچوك
      • بووكی بچووك
      • هیوایه‌ك له‌ تاریكیدا
      • گه‌ردنم ئازاد بكه‌
      • کۆڵانەکانی ڕەمەزان
    • عه‌ره‌بی
      • عمر كوری خطاب
      • صه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی
    • سینه‌مایی
      • ئه‌مشه‌و مانگه‌شه‌وه‌
      • الرسالة
  • سپێده‌ FM
    • FM به‌رنامه‌كانی سپێدە
      • ڕۆژیار
      • دەنگی ئێوە
      • یاسا نەگۆڕەکان
      • دیاردە
      • سڵاو کوردستان
      • گۆڵ
      • شیکاری هەفتە
      • هەنگاو
      • لاو
      • پەیامی ژیان
      • ئاودێر
      • هیوا
      • ژاڵانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ده‌رباره‌

زانکۆی سۆران له‌باره‌ی كوژرانی دوو مامۆستای زانكۆوه‌ به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

ڕابه‌ر شه‌كرالی 01/07/2022 - 23:55 بڵاوکراوەتەوە لە كوردستانی
زانکۆی سۆران له‌باره‌ی كوژرانی دوو مامۆستای زانكۆوه‌ به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌
جریوە

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ڕووداوی شەهیدکردنی هەر دوو مامۆستا پ. د. کاوان ئیسماعیل، ڕاگری کۆلێژی یاسا و پ. ی. د. ئیدریس حەمە خان، مامۆستا لە کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەددین-هەولێر کۆدەنگییەکی نیشتیمانی سەبارەت بە مەزڵوومیی خوالێخۆشبووان درووست کردووە. بەڵام بە داخەوە، کەسانێک لە دەرەوەی ئەم هێڵە گشتییەوەن. بە هەر هۆکارێک بێت، کە بە زۆری لە بەر نەزانییە، هێرشی ناڕەوا ئەنجام دەدەن. زانکۆکانی سۆران و سەلاحەدین-هەولێر تۆمەتبار دەکەن.

ئاماژه‌شیان به‌وه‌كرد، لەوەش خراپتر کەسانێک هەن کێشەکە بە بەڕێز د. نیشتیمان عوسمان، مامۆستای زانکۆی سۆرانەوە گرێ دەدەنەوە. ئەوان بە بێ ئەوەی وردەکارییەکانی کەیسەکە بزانن، لە هیچ و خۆڕا و لە سەر بنەمای مەزەندە و خەملاندنی نادرووستی خۆیان حوکمی هەڵە دەدەن کە پێویستە بوەستێندرێن.

ده‌قی بەیاننامەکه‌ی زانکۆی سۆران

 

«وَقُلِ اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَ وَسَتُرَدُّونَ إِلَى عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ»(التوبة - 105)

 

ڕووداوی شەهیدکردنی هەر دوو مامۆستا پ. د. کاوان ئیسماعیل، ڕاگری کۆلێژی یاسا و پ. ی. د. ئیدریس حەمە خان، مامۆستا لە کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەددین-هەولێر کۆدەنگییەکی نیشتیمانی سەبارەت بە مەزڵوومیی خوالێخۆشبووان درووست کردووە. هەمووان هاوسۆزییان بۆ کەسوکاری قوربانیان هەیە. هەمووانیش داوای سەروەریی یاسا و بەدیهێنانی دادپەروەری دەکەن. بەڵام بە داخەوە، کەسانێک لە دەرەوەی ئەم هێڵە گشتییەوەن. بە هەر هۆکارێک بێت، کە بە زۆری لە بەر نەزانییە، هێرشی ناڕەوا ئەنجام دەدەن. زانکۆکانی سۆران و سەلاحەدین-هەولێر تۆمەتبار دەکەن. لەوەش خراپتر کەسانێک هەن کێشەکە بە بەڕێز د. نیشتیمان عوسمان، مامۆستای زانکۆی سۆرانەوە گرێ دەدەنەوە. ئەوان بە بێ ئەوەی وردەکارییەکانی کەیسەکە بزانن، لە هیچ و خۆڕا و لە سەر بنەمای مەزەندە و خەملاندنی نادرووستی خۆیان حوکمی هەڵە دەدەن کە پێویستە بوەستێندرێن.

 

ئێمە لە زانکۆی سۆران پشتیوانیی تەواو لەو مامۆستایەی خۆمان دەکەین و لە پێناو بەدەستهێنانەوەی مافەکانیدا درێغی لە پێشکەشکردنی هیچ جۆرە یارمەتییەک ناکەین. زانکۆی سۆران هاوسۆزی و پاڵپشتیی تەواوی خۆی نیشان دەدات و داواش لە هەموو لایەک دەکات بە هەمان ئاراستە کار بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە خەمبارین بەوەی لەم دۆخە سەخت و ناڕەحەتییەدا کەسانێک دوور لە بنەما ئایینی و ئەخلاقییەکان تۆمەتی ناڕەوا دەبەخشنەوە و بێ ئەوەی لە وردەکارییەکانی بابەتەکە ئاگادار بن قسەی بێ بنەما دەکەن و بۆ ئەو مەبەستەش پانتاییەکانی سۆشیاڵ میدیا بەکار دەبەن. لێرەوە داوا دەکەین بەرلەوەی ناچار بین ڕێگەی یاسایی بەرامبەر بەو کەسانە بگرینە بەر، واز لە بوختانی بێ بنەما و هەڵسەنگاندنی نادرووستیان بهێنن و وەک هەمووان چاوەڕێی بڕیاری دادگا بکەن.

 

بەیاننامەی دامەزراوە باڵاکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕووداوەکە، نیشاندانی دەربڕینی پاڵپشتییەکی گەورەیە بۆ مافخوراوان و ستەملێکراوانی دۆسیەکە. بە هەمانشێوەش سەبوورییە بۆ ئێمە و کەسوکاری قوربانیان. لە هەموو ئەو بەیاننامانەشدا، جەخت لە سەر سەروەریی یاسا و بەدیهێنانی دادپەروەری کراوەتەوە. ئێمەش لە زانکۆی سۆران باوەڕی تەواومان بە سەربەخۆیی دادوەریی و سەروەریی یاسا هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەین هەر جۆرە هاوکارییەکی پێویست لەپێناو خێراتربوونی پڕۆسەکانی دادگاییکردنەکە پێشکەش بکەین.

 

ستافی وانەگوتنەوەی زانکۆ خۆیان بە قەرزاری مامۆستایانی شەهید دەزانن و باوەڕیان وایە کە شەهیدان بە خوێنی خۆیان بوونە قەڵغانێک بۆ پاراستنی هەموومان. ئەوان لەم ڕێگەیەوە مەترسییان لە سەر گیانی هەموومان لابرد کە ڕێی تێدەچوو لە بری هەر یەک لەوان یەکێک لە ئێمە ببوایەتە قوربانیی دەست تیرۆر. ئێمە باوەڕمان بە عاقیبەت خەیریی مامۆستایانی شەهید هەیە؛ ئەوان تەنانەت لە دوای شەهیدبوونیشیان لە ڕێگەی جۆری شەهیدبوونیانەوە خزمەت بەم نیشتیمانە دەکەن. ئەوەتا هەر لە بەر ئەم ڕووداوە بوو کە بڕیار لە سەر داماڵینی کوردستان لە چەکی بێمۆڵەت دەرکرا و بەمەش گیانی هەزارانی دیکە دەپارێزرێت و کۆمەڵگایەکی ئارامترمان دەبێت.

 

لە کۆتاییدا، جارێکی دیکە هەموو پاڵپشتی و هاوسۆزییەکی خۆمان بۆ مامۆستای زانکۆمان، د. نیشتیمان عوسمان، دووبارە دەکەینەوە. ئێمە لە زانکۆی سۆران تەواو دڵنیاین لەوەی کە هەموو هەنگاوەکانی بەڕێزیان لەم دۆسیەیەدا بە ئاراستەی سەروەریی یاسا و بەدیهێنانی دادپەروەریدا بوون. چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکەین تا ماف بۆ مافخوراوان بگەڕێنێتەوە و بە بڕیارێکی دادپەروەرانە سەبووریی بە کەسوکاری قوربانیان ببەخشێت و وانەیەک فێری کۆمەڵگا بکات کە تاوان ناشاردرێتەوە و تاوانبارانیش ڕێی دەرچوونیان لە یاسا بۆ نابێت. هەروەها داواکارین هەموو لایەک بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم کەیسەدا بکەن و بە قسەی نابەرپرسیارانە دۆخی دەروونیی کەسوکاری قوربانیان شڵەژاوتر نەکەن. داواکارین هەموو لایەک چاوەڕێی بڕیاری دادگا بن کە هەموو وردەکارییەکانی دۆسیەکە لای دادگان و دادگاش لە سەر بنەمای ئەو زانیارییانە بڕیاری خۆی دەدات.

 

دووبارە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین جێگەی قوربانیان بەهەشتی بەرین بێت. ڕۆحی مامۆستایانی شەهید بۆ هەمیشە لە ناوماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە و ئەکادیمیانی کوردستان هیچکات ئەوان لە یاد ناکەن.

 

 

«وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ» (البقرة - 156)

 

 

سەرۆکایەتیی زانکۆی سۆران

١ی تەموزی ٢٠٢٢


گەڕانەوە بۆ سەرەوە

 

  • هەواڵ
  • كوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وه‌رزشی
  • ئابووری
  • ته‌ندروستی
  • دراما
  • كوردی
  • فارسی
  • توركی
  • عه‌ره‌بی
  • كۆری
  • سینه‌مایی
  • بەرنامەكان
  • سیاسی
  • ئایینی
  • هه‌مه‌ڕه‌نگ
  • سه‌ردێر
  • رووماڵ
  • به‌روحێكی وه‌رزشی
  • جۆراوجۆر
  • نرخی دراو و زێڕ
  • كەش و هەوا
  • گەڕان لەناو ماڵپەڕ
  • ووتار
  • کاریکاتێر
  • راپۆرتی پەیامنێران
© Copyright 2020 Speda HD – All rights reserved

Frequency : 11636
S/R : 27500
POL: : V
FEC : 7/8
دەربارە | پەیوەندی | پەخشی ڕاستەوخۆ | پەخشی ڕاستەوخۆی ڕادیۆ | فرییكوەنسەكان | مەرجەكانی بەكارهێنان
هەموو مافەکانی پارێزراوە بۆ کەناڵی سپێده‌ تی ڤی

سۆرانی كرمانجی عربي


  • -
  • هەواڵ
    • كوردستان
    • عێراق
    • جیهانی
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • ئابووری
    • ته‌كنه‌لۆژیا
    • تەندروستی
    • SpedaXCorona
      • ستۆدیۆی کۆڤید-١٩
  • وتار
  • وه‌رزش
    • 90+
  • به‌رنامه‌
    • سیاسی
      • دیالۆگ
      • دیبەیت
      • بەدواداچون
      • ڕەهەند
      • رووماڵ
      • دیداری تایبه‌ت
      • ڕۆژەف
      • پرسی خەڵک
      • ڕایەڵ
    • ئایینی
      • ئارامی دڵان
      • لەخزمەت قورئان
      • نیهان
      • سایه‌ی قورئان
      • وتاری هه‌ینی
      • په‌یامی بانگخوازان
      • ڕوپه‌ل
      • ڕۆشنایی
      • ترازیا کریکاران
      • ژیانسازی
    • هەمەڕەنگ
      • خانمانی کورد لە بەریتانیا
      • تارمایی
      • ٩٠ پڵەس
      • تێک زۆن
      • شنەوهۆرامانی
      • مقۆ-مقۆ
      • ڤەدەنگ
      • دۆكیومێنته‌ری
      • هانا
      • كۆڕ
      • ڕیپۆرتاژ
      • وارێ مه‌
      • ماڵی عارفان
      • ئه‌مڕۆی سپێده‌
      • ئینفۆگرافیک
      • هەواری من
      • لە ڕۆژهەڵاتەوە
      • بیۆگرافی
      • نزیکتر لە خەڵک
      • لوتکە
  • دراما
    • فارسی
      • بۆنی باران
      • یادەوەری
      • تاریک و ڕون
      • ئاستەنگ
      • زەوی گەرم
      • ڕەنگی خاک
      • پایتەخت
      • یادگاریەکانی ژنێک
      • یوسفی ڕاستگۆ
      • اصحاب الکهف
      • ستایش_ بەشی سێیەم
      • پیاوی هه‌زار ڕوو
      • ستایش (به‌شی دووه‌م)
      • ٣*٤
      • ستایش (به‌شی یه‌كه‌م)
      • مه‌وداكان
      • ترش و شیرین
      • پیاوی دوو هه‌زار ڕوو
    • كوردی
      • ئاسەوار
      • یوسف ناگەڕێتەوە
      • ئازاره‌كانی بارام
      • پەلکە زێڕینە
    • توركی
      • تاریقی بچوك
      • بووكی بچووك
      • هیوایه‌ك له‌ تاریكیدا
      • گه‌ردنم ئازاد بكه‌
      • کۆڵانەکانی ڕەمەزان
    • عه‌ره‌بی
      • عمر كوری خطاب
      • صه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی
    • سینه‌مایی
      • ئه‌مشه‌و مانگه‌شه‌وه‌
      • الرسالة
  • سپێده‌ FM
    • FM به‌رنامه‌كانی سپێدە
      • ڕۆژیار
      • دەنگی ئێوە
      • یاسا نەگۆڕەکان
      • دیاردە
      • سڵاو کوردستان
      • گۆڵ
      • شیکاری هەفتە
      • هەنگاو
      • لاو
      • پەیامی ژیان
      • ئاودێر
      • هیوا
      • ژاڵانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ده‌رباره‌