دیجیتال میدیای سپێده
فراكیسۆنی یه‌كگرتوو بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه هیچ باسی چارسه‌ركردنی كێشه‌ی خه‌ڵكی تێدانیه.
به نوسراوێكی فه‌رمی فراكسیۆنی یەكگرتوو، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئاگاداركردۆته‌وه كه بایكۆتی دانیشتنی ژمارە ( 10 )ی ئه‌مرۆی پەرلەمانی كوردستان ده‌كات لەبەر ئەم هۆكارانە:
یه‌كه‌م: ئێمە دژی هەموار كردنەوەی یاسای ( نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق) ین لەبەر ئەوەی مەبەستی سەرەكی لە هەموار كردنەوەی ئەم یاسایە تەنیا دەستكاری كردنی یەك ماددەیە بۆ مەرامی پشك پشكێنەی حزبی.
دووه‌م: لەبەر ئەوەی كارنامەی دانیشتنی ژمارە ئه‌مرۆ هیچ بڕگەیەكی تێدا نیە كە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی كوردستان بێت و باس لە گرفت و قەیرانەكانی ئێستای ژیانی رۆژانەی خەڵكی هەرێمی كوردستان بكات.