دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له‌سه‌ر دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان زانیارى زیاتر ده‌خاته‌ڕوو وجه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه‌دادگای فیدڕاڵی له‌كاره‌كانی خۆیدا سه‌ربه‌خۆیه وبه‌گوێره‌ی ده‌ستوریش بڕیاره‌كانی پابه‌ند ده‌كرێن بۆ هه‌مو لایه‌نه‌كان، بۆیه نابێت هیچ لایه‌نێك سه‌رپێچی بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌پێشێلكردنی ده‌ستور ویاساكان تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم، فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باح رایگه‌یاندوه: دادگای فیدڕاڵی عێراق به‌شێكه له‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری وكاره‌كانی جیاوازه له‌كاروباری حكومه‌ت، وئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه: دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كه‌پرسێكی جێگه‌ی مشتومڕبو، دادگای فیدڕاڵی دۆسییه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی وه‌زاره‌تی نه‌وت یه‌كلایی كرده‌وه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بو كه‌وه‌زاره‌تی نه‌وت لایه‌نی سكاڵاكار بوه وه‌ك هه‌ر دۆسییه‌كی دیكه وبه‌ڵگه‌كانی خۆی پێشكه‌ش كردوه، دادگاكه مافی مامه‌ڵه‌كردن به‌سامانی سروشتی به‌گوێره‌ی ده‌ستوریی، بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاندوه: له‌دوای به‌دواداچونی دۆسییه‌كه، ده‌ركه‌وتوه كه‌وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌پێی ده‌ستور مافی ئه‌و داوایه‌ی هه‌یه كه‌دژی یاسای نه‌وت وغازی هه‌رێمی كوردستان تۆماریكردوه، دادگای باڵای فیدرالیش له‌به‌رژه‌وه‌ندی وه‌زاره‌تی نه‌وت بڕیاره‌كه‌ی یه‌كلاكرده‌وه.
زێدان ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو: ده‌كرێت له‌رێگه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ندێك برگه‌ی ده‌ستوره‌وه چاره‌سه‌ر بۆ به‌شێك له‌كێشه‌ی واده ده‌ستورییه‌كان بكرێت كه‌هه‌مو كاتێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن وپێكهێنانی حكومه‌تی نوێ روبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مو دۆخ وده‌ستورێكی نوێشدا دادگاكان به‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌مێننه‌وه وده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق نابێته به‌شێك له‌ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كان.