دیجیتال میدیای سپێده
لەمیانەی سەردانەكەیان بۆ شاری بەغدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە 22-5-2022 ئەنجامیاندا، شاندێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەسەرۆكایەتی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەگەڵ الحاج ڕەشید العزاوی ئەمینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراقی كۆبونەوە.
له كۆبونهوهكه، گفتوگۆیان لەسەر دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عێراق و پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی نێوان هەردوولا كرا.