دیجیتال میدیای سپێده
لەسەر سەرۆکی حکومەتی هەرێم فەرمانی هێنانە کایەی قەزای حاجی ئاوا لە سنوری ئیدارەی راپەڕین دەرچوو
لە نوسراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە دەرچوە پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە 112 لە رۆژی 21 نیسانی ئەمساڵ، بڕیاری هێنانە کایەی قەزای حاجی ئاوا لە سنوری ئیدارەی راپەڕین دەرچوو و بڕیارەکەش لە رێکەوتی دەرچونییەوە جێبەجێ دەکرێت.
ناحیهی حاجی ئاوا دەکەوێتە سنوری ئیدارهی سهربهخۆی راپهڕین و یهكێكه له گەورەترین ناحیهكانی هەرێمی کوردستان، لەڕوی سنورەوە حاجی ئاوا لەگەڵ چەند ناوچەیەکدا ھاوبەشە، لە بەشی باکوری ھاوسنورە لەگەڵ ھەریەک لە قەزاکانی رواندز و شەقڵاوە کە سەربە پارێزگای ھەولێرن، لە بەشی باشور و باشوری ڕۆژھەڵات زێی بچوک و قەزای دوکانە، لەبەشی ڕۆژھەڵاتی رانیە و بەشی خۆرئاوا و باشوری خۆرئاوای قەزای کۆیەیه.