دیجیتال میدیای سپێده
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد به‌هائه‌ددین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق.
یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان وه‌ك هێزێكی سیاسی-كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستانی، له روانگه‌ی په‌رۆشی بۆ دۆخی سیاسیی عێراق و كوردستان به گشتیی، له‌م سه‌ردانه‌یدا، شاندی باڵای یه‌كگرتوو له‌میانه‌ی دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه فه‌رمیی و هێزه سیاسییه‌كانی عێراق، په‌رۆشی خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌كی سیاسی بۆ ئه‌و چه‌قبه‌ستووییه‌ی ئێستا عێراق تێی كه‌وتوه، به‌تایبه‌تی له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی 10ی ساڵی 2021ه‌وه، كه تا ئێستا نه‌توانراوه پڕۆسه‌ی سیاسیی حوكمڕانی به ئاڕاسته‌ی پێكهێنانی حكومه‌تێكی عێراقی و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كۆتایی بێت.
له دیداره‌كانیدا یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان په‌رۆشی خۆی بۆ ئه‌و دۆخه و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌كی سیاسی ده‌خاته‌ڕوو.