دیجیتاڵ میدیای سپێده
له‌ژى ناردنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى كورد به‌زۆره‌ملێى له‌لایه‌ن حكومه‌تى به‌ریتانیاوه، ئه‌مرۆ فیدراسیۆنى په‌نابه‌ران بانگه‌وازێكیان بڵاوكردته‌وه وداوایانكردوه په‌نابه‌ران وهاوڵاتیانى كوردى به‌ریتانیا به‌شداربن له‌خۆپیشاندانێك دا كه‌له‌ژدى ئه‌و بریاره‌ى به‌ریتانیا به‌رێوه‌ده‌چێت.
له‌بانگه‌وازێكدا فدراسیۆنى په‌نابه‌رانى كورد بڵاویانكردوته‌وه: بریاره له‌رۆژى سێ شه‌ممه رێككه‌وتى 24ى ئه‌م مانگه دواى نیوه‌رۆ له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تى ناوخۆى له‌نده‌ن خۆپیشاندانێك ئه‌نجامبدرێت له‌دژى ئه‌و بریاره‌ى كه‌حكومه‌تى به‌ریتانیا ده‌ركردوه بۆ ناردنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران به‌زۆره‌ملێى.
راشیگه‌یاندوه: له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو دا حكومه‌تى به‌ریتانیا هه‌ڵمه‌تێكى گرتنى په‌نابه‌رانى كوردى ده‌ستپێكردوه وله‌له‌نده‌ن راگیراون وبریاره پێچه‌وانه‌ى خواستى خۆیان له‌رێكه‌وتى 30ى ئه‌م مانگه بۆ فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێرى نێوده‌وڵه‌تى دیپۆرت بكرێنه‌وه.
فدراسیۆنى په‌نابه‌رانى كورد له‌به‌ریتانیا راشیگه‌یاندوه: ئه‌و هه‌نگاوه‌ى حكومه‌تى به‌ریتانیا له‌كاتێكدایه، كه‌بریتى پاتیل وه‌زیرى ناوخۆ رووبه‌رووى ناڕه‌زیه‌تیه‌كى به‌رفراوان بۆه‌وه سه‌رباره‌ت به‌سیاسه‌تى نوێى به‌ریتانیا له‌به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران، وئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى دیپۆرتكردنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى كورد به‌بێ هاوكارى وپشتیوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وعێراق پرۆسه‌ى دیپۆرتكردنیان جێبه‌جێ ناكرێت.
بۆیه فیدراسیۆنى په‌نابه‌رانى به‌ریتانیا داوا ده‌كات با هه‌موان له‌دژى سیاسه‌تى به‌زۆر ناردنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران رابوه‌ستن و رێگه نه‌ده‌ین ژیان له‌ده‌یان خێزان ومنداڵى كورد له‌هانده‌ران تێكبچێت وفشاره‌كانمان توند بكه‌ین بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سیاسه‌تى دیپۆرتكردن وئه‌و هه‌وڵانه‌ى له‌دژى ئایینده‌ى په‌نابه‌رانه‌وه گیراوه‌ته به‌ر.
هه‌روه‌ها داوا له‌سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران ورێكخراوه‌كانى داكۆكیكارى له‌مافه‌كانى په‌نابه‌ران وئازادیخوازان ده‌كات له‌رۆژى 25ى ئه‌م مانگه به‌شدار بن له‌خۆپیشاندانێكى جه‌ماوه‌رى له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تى ناوخۆى به‌ریتانیا.