بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئاستی تۆمارکراوی بەفربارینی لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو راگەیاند و تیایدا مەرزی کێلێ بەرزترین پلەی بەفربارینی بە ١١٠ سم لێ تۆمارکراوە لە دوای ئەویش شارەدێی حاجی ئۆمەران ٨٨ سم و گوندی شێنێی سەربە شارەدێی ھەڵشۆ بە پلەی سێیەم دێت بە ٥٥ سم بەفربارینی تۆماکراو.
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و باران رووی لە ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە و دوێنێش بەفربارینەکە گەیشتە لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوون.
ئەمڕۆش بەھۆی بەفر و باران و سەرماوە لە بەشێک لە قەزا و شارەدێیەکان کراوەتە پشوو، ھاوکات پارێزگاری سلێمانی، ھەڤاڵ ئەبوبەکر لە فەرمانێکی کارگێڕییدا رایگەیاندووە کە بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆر و سەختی کەشوھەوا رۆژانی ١٨ و ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بڕیاری دا بە راگرتنی دەوامی فەرمیی لە سنووری پارێزگای سلێمانی.