دیجیتال میدیای سپێده
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایدهگهیهنێت كه بههۆی بارینی بەفر و لەبارنەبوونی کەشو هەوا ئهم رێگایانه بۆ هاتوچۆلە سنوری پارێزگای سلێمانی بەربەست کراون مهترسیان لهسهره:
- ڕێگای دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە وە تونێلی پێشڕەو.
- رێگای سلێمانی - دەربەندیخان بەربەست کراوە.
- رێگای پێنجوێن بەربەستکراوە
- رێگای سلێمانی - قەیوان بەربەست کراوە
- رێگای سلێمانی - مێرگەپان بەربەست کراوە
- رێگای تاسلوجە - بازیان هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە
- رێگای دوکان - تاسلوجە هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە.
لهراگهیهنراوهكه بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوەو رایدهگهیهنێت" لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان بە هیچ جۆرێک ئەو رێگایانە بە کار نەهێنن و باشتریشە بۆ کاری زۆر زەرور نەبێت شۆفێری نەکەن".
جێگای باسه كه بەهۆی زۆری بەفربارین لە بەشێك لەشارەكانی هەرێم هاتوچۆ پەكی كەوتوەو بەو هۆیەشەوە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە پشوویان ڕاگەیاندووە.