دیجیتال میدیای سپێده
بەھۆی بارینی بەفرەوە شەقامی ( دوكان+ بنگرد ) شاخی قەرەسرد دادهخرێن.
بەڕێو بەرایەتی شارەوانیەکانی سلێمانی رایگهیاند" ئاگاداری شۆفێران دەكەین بەھۆی بارینی بەفرەوە شەقامی ( دوكان+ بنگرد ) شاخی قەرەسرد لە ئێستادا داخراوە، تا شەقامەكە پاك دەكرێتەوەو كەش و ھەوا ئاسایی دەبێتەوە شۆفێران لەو شەقامەوە ھاتوو چۆ نەكەن بۆ ئەوەی توشی كارەسات و ڕووداوی نە خوازراو نەبن.
ئهوهش هاتووه : "لە ئێستادا بەفربارین بەردەوامی ھەیە مهترسی لهسهر شۆفێران درووست كردووه بۆیه داواكارین له شۆفێران ئاگاداری خۆیان بن له كاتی لێخورینی ئۆتۆمبێل".