دیجیتال میدیای سپێده
گه‌نجێك به‌هۆی شكاندنی قاسه و دزینی پاره‌كانی ناوی، له گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر، ده‌ستگیر دهكیر ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، نوسینگەی عەنكاوەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، كه‌سێكیان بەناوی (ا، ع، ا) دەستگیرکردووه، كه تۆمه‌تباره به شکاندنی قاسە و دزینی پارەکەی ناوی لە گوندی لوبنانی،
پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌یشی ئاشكراكردووه، تۆمەتبارەکە پیشەی کارگوزار بووە لەو ماڵەدا، دانی بەتاوانەکەیناوە، بەپێی دانپێدانانەکەش، به شەو قاسەکەی شکاندوە بڕی یەک ملیۆن و پێنج سه‌د هەزاردیناری عێراقی و هه‌زار دۆلاری ئەمەریکی دزیوە.
له راگهیندراوهكهی پۆلیسی هەولێردا هاتووه، تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان راگیراوە.