دیجیتاڵ میدیاى سپێده
درەنگانێکی شەوی چوارشەممەی رابردوو، لە گەڕەکی عەدەن باشووری شاری کەرکووک ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک دزرا و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، عامر نوری به ئاژانسی ئهنادۆڵی راگهیاندووه: "درەنگانێکی شەوی چوارشەممە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس لەگەڕەکی عەدەن باشووری شاری کەرکووک دزراوە و تائێستا ئۆتۆمبێلە دزراوەکە نەدۆزراوتەوە".
عامر نوری گوتیشی: "ئەو ئۆتۆمبێلەی پۆلیس کە دزراوە ئۆتۆمبێلی تایبەتە لەجۆری متسیۆبۆشی مۆدێل ٢٠٠٥ تابلۆ بەغدایە و لەپێش ماڵی کارمەندێکی پۆلیس دزراوە و گەڕان بۆ دۆزینەوەیشی بەردەوامە بەڵام تا ئەم ساتە نەدۆزراوەتەوە".
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک باسی لەوەیشکرد "ئۆتۆمبێلێکی زۆر ھەن کە موڵکی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکووکن بەڵام تایبەتن و بۆ دەوامی فەرمی بەکاری دەھێنین و ئەمەیشی کە دزراوە لەسەر ساڵنامەکەی نووسراوە کە خاوەنداریەتییەکەی بۆ پۆلیس دەگەڕێتەوە، بەڵام رەنگ و شێوازی ئۆتۆمبێلەکە نەگۆڕاوە و بەتایبەت ماوەتەوە".