دیجیتال میدیای سپێده
عەدنان عوسمان سكرتێری جڤاتی نیشتمانی ئەندامی خانەراپەڕاندن و وتەبێژی بزوتنەوەی گۆران لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توێتەر دهست لهكار كیشانهوهی خۆی له بزوتنهوهی گۆران راگهیاند.
عەدنان عوسمان ئهوهیشی خسته روو: كهئیدارەدانی بزوتنەوەکە گەیشتۆتە دۆخێک نەئەتوانم تیایدا بەشدار بم و نە توانای بەرگری لێکردنیم هەیە.هەر بۆیە بەناچاری و دڵێکی پڕ حەسرەتەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لەئەندامێتی خانەو وتەبێژی بزوتنەوەکە رائەگەیەنم.
عەدنان عوسمان سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و ئەندامی خانەراپەڕاندن و وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە 14ی ئەیلولی 2019 وەك سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژاردراو بووە وتەبێژی رەسمی بزوتنەوەی گۆڕان، هاوكات ئەندامی خانەی راپەڕاندنی ئەو بزوتنەوەیە بوو.
ههروهها پێشتریش جەلال جەوهەر ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەستی لەكاركێشایەوە.