دیجیتاڵ میدیاى سپێده
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5/12/2020 به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای چاودێری ئه‌نجومه‌نی شورای گشتی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو تیشكی خسته سه‌ربارودۆخی هه‌رێم و ناوچه‌كه و كێشه و قه‌یرانه سه‌خته‌كانی هاو|ڵاتیان و هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی یه‌كگرتوو له پشتگیری و هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ شه‌قامی مه‌ده‌نی و ناڕازی و داكۆكی له ماف و قوت و موچه‌ی هاوڵاتیان.
له‌ته‌وه‌ره‌یه‌كی تردا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی شورا هه‌ڵبژێردرا و وێڕای پیرۆزبایی له به‌رێزان ( د. عومه‌ر محه‌ممه‌د ، به‌هزاد ده‌روێش ، به‌هائه‌دین عارف ) ئاراسته‌كران بۆ به‌رێوه‌بردنی ئه‌نجومه‌نی شورای گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان.