دیجیتاڵ میدیاى سپێده
کەشناسی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، هاوکات، سبەینێ لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٩ پلە و نزمترین ١١ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٦ بە پێنج و دهۆک ١٦ بە پێنج و کەرکوک ٢٠ بە هەشت پلە دەبێت.
سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٨ پلە و نزمترین ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٦ بە پێنج پلە، دهۆک ١٧ بە پێنج کەرکوکیش ١٩ بە ٧ پلە دەبێت.