دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت: مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە بەزووترین كات بودجەی هەرێم چارەسەر بكات، وتیشی: داهاتمان به‌شی موچه ناكات و 205 ملیۆن دۆلارمان قه‌رز كردووه.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا جوتیار عادل رایگەیاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا پرسی مووچه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێكران. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌موو كه‌س زیاتر په‌رۆشی ژیانی خه‌ڵكی كوردستانه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، شایسته داراییه‌كان، مافی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستانه و هه‌رگیز سازش له‌سه‌ر ئه‌و مافانه ناكه‌ین. به‌رده‌وام ده‌بین له گفتوگۆ بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رجه‌م ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
وتیشى، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو، سه‌رۆك وه‌زیران له سۆنگه‌ی په‌رۆشی خۆی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی له‌سه‌ر هێڵ بووه، بۆ ناردنی 320 ملیار دیناره‌كه و به‌ڵێنیان داوه ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و بڕه پاره‌یه دواكه‌وتووه و ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ره‌وشه‌ی هه‌یه، بڕیارمان دا سبه‌ی ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت. داهات به‌شی ئه‌و هه‌موو موچه‌یه ناكات، بۆیه كورتهێنان هه‌یه و حكومه‌تی هه‌رێم 355 ملیۆن دۆلار كورتهێنانی هه‌یه و ته‌نیا (400) ملیۆن دۆلاری وه‌ك داهات هه‌یه و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه نزیكه‌ی (205) ملیۆن دۆلار قه‌رز ده‌كات و كاتێك پاره له به‌غداوه هات، ده‌درێته‌وه به خاوه‌ن قه‌رزه‌كان و ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌نێردرێت، (265) ملیۆن دۆلاره و (205)ی ده‌درێته‌وه به قه‌رز و (60) ملیۆن دۆلاری ده‌مێنێته‌وه و مانگی داهاتوو داده‌نرێته سه‌ر داهاتی هه‌رێم بۆ دابه‌شكردنی قه‌رز. به رێژه‌ی (%79) ته‌موویلی مووچه ده‌كرێت.
وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئه‌وه‌شى وت، له كۆتاییدا جه‌ختمان كرده‌وه له‌سه‌ر ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم سازش له‌سه‌ر مافه‌كان ناكات و به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ دابینكردنی ماف و شایسته داراییه‌كان.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، سبه‌ی ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كرێت و ئه‌وه‌ی له توانای حكومه‌ت بێت ده‌یكات و گه‌شبینانه سه‌یری پرسه‌كه بكه‌ن، پێشتریش قه‌رزمان كردووه و شتێكی ئاساییه و گرنگه بتوانین مووچه دابین بكه‌ین و گرنگه بتوانین وه‌ك حكومه‌ت هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ین و ئه‌و دۆخه سه‌خته تێپه‌ڕێنین.