دیجیتال میدیای سپێده
به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌خۆشێك له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرناوه گیان له‌ده‌ست ده‌دات ، كه‌س و كاره‌كه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پزیشكان و زه‌ره‌ر و زیان به‌چه‌ندین كه‌ڵ و په‌لی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری ده‌گه‌ێینن
دوای ئەوەی کە نەخۆشێک بۆ ماوەی دوانزە ڕۆژ خەوێندرابوو لە نەخۆشخانەی ڕزگاری کە تەمەنی(٨١) ساڵ بوو وە باری تەندروستی ناجێگیربوو بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا شه‌وی رابردوو کاتژمێر (٣) بە داخەوە گیانی دەسپێرێت لە ئەنجامدا کەس و کاری کۆچکردوو هێرش دەکەنە سەر پزیشکان و کارمەندان و زەرەرو زیان بە چەندین کەلو پەل وئامێرو اسعاف دەگەیەنن وە دوو کارمەند زامدار دەکەن
نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری رایگه‌یان كه هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بە هێچ شێوەیەک کەمتەرخەمی نەکراوە لە چارەسەرکردنی ئەم کۆچکردووە و هێچ نەخۆشێکیتر هیوادارین هاوڵاتیانی خۆشەویست لە گەورەیی مەترسی ئەم ڤایرۆسە تێبگەن.