دیجیتاڵ میدیاى سپێده
له ژێر فشارى په‌رله‌مانتارانى ئۆپۆزسیۆن بڕیاربوو رۆژی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر پرسى موچه كۆببێته‌وه، به‌ڵام سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی پەرلەمانی کوردستان دواخراوە.
مونا قەهوەچی بە ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی راگەیاندووە، بڕیاربوو دانیشتنی ژمارە ١٢ی ئاسایی پەرلەمان لە رۆژی چوارشەممە ٢ی ١٢ی ٢٠٢٠، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەکە دواخراوە و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نوسراوى ئاماده‌كردووه و ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت تاوه‌كو شاندی دانوستانكارى هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارى حكومه‌تی هه‌رێم، له‌دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ببن.
راشیگه‌یاندووه، دانیشتنەکە به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن دەبێت له‌سه‌ر پرسی موچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و ره‌وشی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ و پلان و ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ڕه‌وشی دارایى.
ئەوە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و دانیشتنەکە تایبەت بوو بە پرسی كۆچی گەنجان و پرۆژە یاسای پەروەردە و خوێندن لە هەرێمی كوردستان و هەمواری یەكەمی زانكۆ تایبەتەكان، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆری ئەندامانی پەرلەمان داوایان کرد پرسە هەنوکەییەکان و پرسی موچە بخێتە دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە بۆیە گرژی لەنێوان بەشێک لە پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتی پەرلەماندا دروستبوو.
دواتر سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە، پەرلەمانی کوردستان لەبارەی موچەوە کۆدەبێتەوە.