دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لیژنەی چاکسازی و داکۆکی لەمافی مامۆستایانی قوتابخانە ئەهلیەکان، بهیاننامهیهك بڵاودهكهنهوهو رایدهگهیهنن: لەپێناو چاکسازی گشتی لەکەرتی پەروەردەو زانستدا لێپرسینەوە و لێپێچینەوە و بەدواداچوون بۆ کەیسی مامۆستایان بکەن و ئەم دزی و گزی و پێشێلکارییە یاساییانە کۆتایی پێبهێنن.
له بهیاننامهكهدا ئهوهش هاتووه، زۆرینەی قوتابخانەکان کۆی موچەی شەش مانگی ساڵی خوێندنەکە دابەش دەکەن بەسەر دوانزە مانگەکەی گرێبەستەکەدا بەم شێوە سێ مووچەی مامۆستایان دەخۆن.
دهقى بهیاننامهكه:
ئاشکراکردنی چۆنێتی دزی و گزی لەساڵی خوێندنی(2019-2020)لەلایەن هەندێ لەقوتابخانە ئەهلییەکان لەفەرمابەران و مامۆستایانیان .
شکاندنی فەرمانی وەزاری لەلایەن ، هەندێ لەقوتابخانە ئەهلیەکانەوە و خواردنی مووچەی مامۆستایان و چۆنێتی وەرگرتنەوەی مافی خوراوی مامۆستایان لە قوتابخانەکانیان.
ساڵی خوێندنی 2019-2020 بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایۆسی کۆڕۆنا لەمانگەکانی 3,4,5,6,7,8,9دەوامی مامۆستایان و پڕۆسەی خوێندن بەشێوەیەک تەواوکرا کە کەرەنتینەی ڤایرۆسەکە بۆ خۆپارێزی بەبڕیاری وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەنرابوو..
بەپێی فەرمانی ژمارە (٦١)ی ١١-٥-٢٠٢٠ی وەزارەتی پەروەردە کە لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی پەروەردەی شارەکانەوە ئاڕاستەی قوتابخانەکان کران و لە ماڵپەڕی فەڕمی حکومەتیش بڵاوکرایەوە بەم شێوەیە بوو :
دەبێت شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و مامۆستایان لەقوتابخانە ئەهلیەکان بۆ مانگەکانی (٣٫٤٫٥)٫خەرجبکرێت و هەروەها مانگەکانی (٦٫٧٫٨٫٩) مووچە بەپێی گرێبەستەکانیان خەرج بکرێت ..
هەر قوتابخانەیەک سەرپێچی فەرمانەکە بکات سزای ماددی دەدرێت و لەساڵی ئایندەی خوێندندا مافی وەرگرتنی قوتابی نابێت .
سەرپێچی یاسایی هەندێ لەقوتابخانە ئەهلیەکان بەکارهێنانی ڕێگای دزی و گزی بەم شێوەیە حەقی مامۆستایانیان خوارد..
یەکەم : خاوەن قوتابخانە ئەهلیەکان مووچەی مانگەکانی (٣٫٤٫٥)ی مامۆستایانیان خوارد ، لەبەرامبەردا ئیمزایان بەمامۆستاکانیان کردووە ، کەبەڕەزامەندی خۆمان ئەم پارەیە دەبەخشینەوە بەکۆمپانیا لەکاتێکدا ئەمە دژی فەرمانی وەزاراتە و هەڕەشەیە لەمامۆستایان ئەگەر پارەکە نەبەخشنەوە کۆمپانیاکان ئەوا ئەوانیش لەبەرامبەردا بۆساڵی ئایندە گرێبەستیان لەگەڵ ناکەنەوە و دەریان دەکەن ..
چەندین مامۆستا بەم هۆکارە لەپیشەکەی دوورخرایەوە و زۆرێک بێدەنگیان هەڵبژارد ، وەزارەتی پەروەردە بەرپرسیارە لەم شێوازی پێشێالکاری یاساییەی لەقوتابخانەکاندا کراوە..
دووەم : کارمەندان و توێژەران و پەرستار و جگە لەمامۆستایان لەتەواوی شایستە داراییەکانیان بێ بەشکران ..
سێیەم : سەرجەم ستافی ئیداری قوتابخانەکان ، لە٪٤٠ و ٪٥٠ ی مووچەکانیان خوراو هیچ حسابێک بۆگرێبەستەکان و فەرمانی وەزارەت نەکراوە و پێشێلکاری یاسایی بەتەواوی لەلایەن قوتابخانە ئەهلیەکان ئەو مافەی مامۆستایان و ئیداری و فەرمانبەران زەوتکرا ..
چوارم : زۆرینەی قوتابخانەکان کۆی موچەی شەش مانگی ساڵی خوێندنەکە دابەش دەکەن بەسەر دوانزە مانگەکەی گرێبەستەکەدا بەم شێوە سێ مووچەی مامۆستایان دەخۆن.
پێنجەم : زۆرێک لەقوتابخانە ئەهلیەکان گرێبەستەکان ناگەڕێننەوە بۆ مامۆستایان و لەگەڵ نەمانی دەوام مووچە بنەڕەتیەکانی مامۆستایان دەخۆن و هەڕەشەشیان لێدەکەن کەداوای مافی خۆیان نەکەن ..
شەشەم : زۆرێک لەقوتابخانەکان ئەم فێڵە لەمامۆستاکانیان دەکەن ، کە دووجۆر گرێبەست دروست دەکەن ، یەکێکیانبۆقایلکردنی مامۆستاکەو ترساندنی ئەوی تریان بۆ ڕازیکردن وەزارەتی پەروەردە ، بەم شێوەیە زۆێک کاری نایاساییان بۆدەچێتە سەر ، هەندێک جار گرێبەستەکان لەچەند لاپەڕەیەک پێکهاتووە بەئارەزوو لاپەڕەکانی تری دەگۆڕن و ئیمزای لاپەڕەی کۆتایی بەکاردەهێننەوە ..
لەبەرامبەردا سەرجەم کرێی خوێدن لەبەخێوکارانی قوتابیان وەرگیراو لەبەرامبەردا ئەو دوومانگەی مانەوەی دەوام لە سەدا دە داشکاندن بۆیان کرا ..
مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەڕێز چۆنێتی وەرگرتنەوە حەق و مافی خوراوت لە وەزارەتی پەروەردە ..
پێویستە هەرمامۆستایایەک یان فەمانبەرێک مافی خوراوە نوسخەیەک لەگرێبەستەکەی ببابەت بۆ وەزارەتی پەروەردە یان بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکانی شارەکان بەشی قوتابخانە ناحکومیەکان تا ڕێکارەکانی وەرگرتنەوەی مافەکانی خۆیی بزانێت و حەق و مافی خۆی وەربگرێتەوە ئەو سەرپێچیەیی قوتابخانە ئەهیلیەکەش لەوەزارەت تۆماربکرێت ..
داواکاری دەستەی مامۆستایانی ناڕازی و مافخوراو و قوربانی دەستی قوتابخانە ئەهلیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و لیژنەکانی پەڕلەمان و وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەکان ئەوەیە ، لەپێناو چاکسازی گشتی لەکەرتی پەروەردەوزانستدا لێپرسینەوە و لێپێچینەوە و بەدواداچوون بۆ کەیسی مامۆستایان بکەن و ئەم دزی و گزی و پێشێلکارییە یاساییانە کۆتایی پێبهێنن..
ئەوەی ئەمێنێتەوە بڵێین ئەدای وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەکان ئاستی بەرپرسیاری و بێدەنگ بوونیان لەم ستەمە کەزۆرینەی مامۆستایانی تێدا بوویە قوربانی و شکاندنی فەرمانی وەزارەتی پەروەردەو ئاگادارکردەوەی خودی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە ..
لیژنەی چاکسازی و داکۆکی
لەمافی مامۆستایانی قوتابخانەئەهیلیەکان