ئۆپێك: سەرجەمی بەرهەمهێنانی نەوت له‌ عێراق بۆ مانگی ئاب گەیشتوەتە هەزار بەرمیل

14/09/2022 - 10:14 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

رێكخراوى ئۆپێك رایگه‌یاندوه‌: له‌مانگى ئاب دا به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى عێراق گه‌یشتوه‌ته‌ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌، وئاشكرایكرد: به‌رهه‌مهێنانى وڵاتانى ئه‌ندامیش گه‌یشتوه‌ته‌ نزیكه‌ى 618 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌، كه‌ده‌كاته‌ 29.561 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌.

به‌پێى راپۆرتی مانگانه‌ى رێكخراوى ئۆپێك، بۆ مانگى ئاب زۆرترین به‌رهه‌مهێنان له‌وڵاتى لیبیا بوو كه‌به‌رهه‌مه‌كه‌ى گه‌یشتوه‌ته‌ نزیكه‌ى 426 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌، ودواى ئه‌ویش وڵاتى سعودیه‌ دێت به‌ 160 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ ودواى ئه‌ویش وڵاتى كوێت دێت به‌زیادبوونى 37 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌.

راشیگه‌یاندوه‌: كه‌مترین زیاده‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى عێراق گه‌یشتوه‌ته‌ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ كه‌ده‌كاته‌ 4.525 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌، وئاشكرایكردوه‌: به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌عێراق به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌.