نه‌وتی خاوی برێنت بە 91،92 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

12/09/2022 - 12:44 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٩١ دۆلار و ٩٢ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

رۆژی هەینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ٩٣ دۆلار و ١١ سەنت و رۆژەکەی بە ٩٢ دۆلار و ٨٤ سەنت تەواو کرد.

ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٢٧، بەراورد بە نرخی داخستنی لە رۆژی هەینیدا، بەڕێژەی له‌سه‌دا ٠،٩٩ دابەزینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و بە ٩١ دۆلار و ٩٢ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٨٥ دۆلار و ٧٥ سەنت فرۆشرا.

توندکردنەوەی رێوشوێنەکان بۆ رێگەگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەلایەن چینەوە کە گەورەترین بەکاربەری نەوتە، بووەتە هۆی لاوازبوونی خواست لەسەر نەوت لە بازاڕەکاندا. زیادبوونی نیگەرانییەکانیش لەبارەی کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت بەهۆی ئەگەری زیادکردنی سوو لە ئەمریکا و ئەورووپا کە کاریگەری دەکاتە سەر ئابووری رۆڵی هەیە لە دابەزینی نرخی نەوت.

ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە، خاوی برێنت لەنێوان ٩٢ دۆلار و ١٣ سەنت بۆ ٩٣ دۆلار و ٢٩ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٩٠ دۆلار و ٩٧ سەنت بۆ ٨٩ دۆلار و ٨١ سەنت بمێنێتەوە.