دیجیتاڵ میدیای سپێده
رێكخراوى ئۆپێك ئاشكرایكرد: پشكى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى عێراق ده‌گاته 4.580 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه بۆ مانگى ته‌مموزى داهاتوو ئه‌مه‌ش دواى رێككه‌وتنى ئۆپێك له‌سه‌ر زیادكردنى 648 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه.
رێكخراوى ئۆپێك راشیگه‌یاند: پشكى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى عێراق بۆ مانگى ته‌مموزى به 4.580 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت دیاریكراوه بهزیادهى 71 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: پشكى رێكخراوه‌كه له‌و زیادكردنه بۆ مانگى تهمموز ده‌گاته 412 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كهرێژهكهى به‌گشتى ده‌گاته 25.864 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه، وپشكى هاوپهیمانهكانیشى ده‌گاته 236 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه.
عێراق دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وته لهرێكخراوى ئۆپێك له‌دواى سعودیه دێت، وسێیه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆپێك پڵه‌سه له‌دواى سعودیه و روسیا.
رێكخراوى ئۆپێك پڵه‌س له‌ماوه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو بریار دا له‌سه‌ر زیادكردنى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت بۆ مانگى تهمموز به‌رێژه‌ى زیاتر له 648 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه.