توێژەرێكی ئابووری و مامۆستای زانكۆ ڕایدەگەیەنێت، فەرمانبەرانی هەرێم لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی ناوه‌ندی مووچه‌یان لە خواره‌وه‌ی لیسته‌كه‌دایه و جگه له تونس و میسر له هیچ وڵاتێكی دیكه‌ی عەرەبی باشتر نییه.
ئومێد قەرەداغی، مامۆستای زانكۆ و توێژەری ئابووری لە ڕاپۆرتێكدا وردەكاری تێكڕای مووچە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی كوردستان و عێراق بڵاودەكاتەوە و دەڵێت: “هه‌ریه‌ك له عێراق و كوردستان له به‌شی دواوەی تێكڕای مووچەن، بەڵام وڵاتی قه‌ته‌ر له توپی لیسته‌كه‌دایه و ناوه‌ندی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له قه‌ته‌ر 3201 دۆلاری ئه‌مریكیه، ئیمارات له پله‌ی دووه‌مدایه و 2637 دۆلار ناوه‌ندی مووچه‌ی فهرمانبهرانیەتی، كوَیت 1870 دۆلار، عوومان 1754 دۆلار، سعودیه 1681 دۆلار، به‌حره‌ین 1424 دۆلارە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، عێراق له پله‌ی نۆیه‌مدایه 540 دۆلار ناوه‌ندی مووچه‌ی فهرمانبهرانیەتی و هه‌رێمی كوردستانیش 420 دۆلاره، دواین وڵاتی عه‌ربیش میسره 222 دۆلار ناوه‌ندی مووچه‌یه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه، له‌و خشته‌یه له‌وه تێده‌گه‌ین، كه ناوه‌ندی مووچه له هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی زۆر نزمدایه، ئه‌مه له كاتێكدا چه‌ندین جار له هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسانی حكومه‌ت باسیان له زۆری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كردوه، ته‌نانه‌ت باس له كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه ده‌كه‌ن”.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو، له هه‌رێمی كوردستان زۆرترین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌وانه‌ن له لیستی مووچه‌دا له پله 1 تاوه‌كو پله پێنج-ن، ئه‌مانه‌ش كه‌مترین مووچه‌یان هه‌یه، زیاتر له 700 هه‌زار مووچه‌خۆری هه‌رێم ئه‌وانه‌ن، كه پله‌ی 10 تا پله 5-ن به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌دینار و شه‌پۆلی هه‌ڵاوسان له ئاستی ناوخۆیی و جیهانیدا هێزی كڕینی دیناری عێراقی زۆر كه‌میكردوه، ئه‌مه‌ش وایكردوه گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران ڕووبه‌ڕووی خراپی ببێته‌وه و ئاستی بژێوی داببه‌زێت