وەزیری گواستنەوەی عێراق: دوو ملیار دۆلار بۆ پڕۆژەی شەمەندەفەری هەوایی تەرخانكراوه‌

28/05/2022 - 18:24 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

ئه‌مڕۆ وه‌زیرى گوستنه‌وه‌ی عێراق راگه‌یاند كه‌ دوو ملیار دۆلار له‌بودجه‌ بۆ پڕۆژه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌وایی ته‌رخانكراون.

"ناسر حه‌سه‌ن ئه‌لشه‌له‌بی" له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی رایگه‌یاند" وه‌زاره‌تی گوستنه‌وه‌ پڕۆژه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌وایی ره‌وانه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو بودجه‌ی ساڵی 2021 پاره‌ى بۆی ته‌رخان بكرێت، به‌ڵام ته‌نها 50 ملیون دۆلار بۆ بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ له‌ناو پڕۆژه‌ى بودجه‌ى 2021دا ته‌رخانكراو له‌ناو به‌م گوژمه‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌ت پێی نه‌كرا جێبه‌جێی بكات.

وه‌زیرى گوستنه‌وه‌ی عێراق، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ناو پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2022 گوژمه‌ی دوو ملیار دۆلار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بۆی ته‌رخانكراوه‌ و وه‌زاره‌تی گوستنه‌وه‌ چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ بكات.

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق مسته‌فا كازمی له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ باره‌گای ئه‌مانه‌ی به‌غدا له‌رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابڕدوو وتی" قه‌ره‌باڵغی هاتووچۆ ناكرێت قبوڵ بكرێت و دووپاتى له‌سه‌ر پێویستی ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی میترۆی به‌غدا كرده‌وه‌.