ئۆپێك پڵەس بڕیاریدا بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بكات

05/05/2022 - 19:06 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئۆپێك پڵه‌س رایگه‌یاند كه‌ به‌ چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌یه‌وێت ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ تێكڕاى 432 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا زیاد بكات.

28هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی نه‌وت له‌ ئۆپێك پڵه‌س كه‌ به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی بازاڕه‌كانی جیهان و زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ئه‌نجامدرا، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئۆپێك پڵه‌س راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو گرووپی ئۆپێك پڵه‌س له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌ له‌ 19هه‌مین كۆبوونه‌وه‌یدا له‌ 18ی ته‌مووزی 2020دا له‌باره‌ی زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌مهینان به‌ چه‌ند هه‌نگاوێك، دابووی ده‌یه‌وێت ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت 432 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا زیاد بكات.

له‌ ڕابردوودا رێككه‌وتنی گرووپی ئۆپێك پڵه‌س له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهینانى نه‌وت، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌ ئه‌نجامی په‌تای كۆرۆنا له‌ مانگی نیسانی 2020 ئۆپێك پڵه‌س بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی قه‌باره‌ی نه‌وتی دا.

له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و بڕیاره‌ی له‌ 19مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ئۆپێك پڵه‌س درا له‌ مانگی ئابه‌وه‌ به‌چه‌ند قۆناغێك ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت مانگانه‌ به‌بڕی نزیكه‌ی 400 هه‌زار به‌رمیل، زیاد ده‌كات.