نرخی نەوت لە بەرزیدا مایەوە

04/05/2022 - 10:59 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ 106 دۆلار و 37 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

هه‌رچه‌نده‌ دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت، به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 108 دۆلار و 31 سه‌نت و، دوتر دابه‌زییه‌وه‌ بۆ 104 دۆلار و 97 سه‌نت .

به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌ به‌راورد به‌ نرخی داخستنی له‌ دوێنێدا، به‌ ڕێژه‌ی نزیكه‌ی له‌سه‌دا 33 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 106 دۆلار و 37 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

له‌ هه‌مان كاتدا، یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس ، به‌ 103 دۆلار و 62 سه‌نت فرۆشرا.

به‌پێی داتاكانی دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی ئه‌مریكا خستنه‌ڕووی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو سێ ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل كه‌می كرد. چاوه‌ڕوانییه‌كانیش له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی خستنه‌رووی نه‌وت یه‌ك ملیۆن و 100 هه‌زار به‌رمیل بوو.

زیادبوونی داواكارییه‌كان له‌سه‌ر نه‌وت زیاتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرا، رۆڵی هه‌بوو بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، هه‌روه‌ها پلانی سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر رووسیادا كه‌ دوێنێ له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه‌ راگه‌یه‌ندرا كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.