نرخی نه‌تی برێنت بۆ سه‌رو 86 دۆلار به‌رزبوویه‌وه‌

17/01/2022 - 15:00 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

 لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ٨٣ دۆلار و ٧٥ سەنت فرۆشرا.

لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٦ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

رۆژی هه‌ینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٨٦ دۆلار و ٥٠ سه‌نت و رۆژەکەی بە ٨٦ دۆلار و ٠٦ سەنت تەواوکرد.

ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٩:٤٦وە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ٠،٤٤ به‌رزبوونه‌وه‌ی بەخۆیەوە بینی و بە ٨٦ دۆلار و ٤٤ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ٨٣ دۆلار و ٧٥ سەنت فرۆشرا.

باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٦ دۆلار و ٥٩ سەنت بۆ ٨٧ دۆلار و ٢٥ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٥ دۆلار و ٩٣ سەنت بۆ ٨٥ دۆلار و ٢٧ سەنت بمێنێتەوە.