رۆیتەرز: ئۆپیک+ لە مانگی داهاتوودا‏ 400,000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا به‌رهه‌مدێنێت

02/12/2021 - 18:00 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

‏دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

گروپەکە پابەند دەبێت بە ڕێککەوتننامەی ئێستای بەرهەمهێنانی نەوت کە بڕیاربوو لە مانگی کانوونی دووەمدا 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرهەم زیاد بکات،

‏ سەرچاوەکانی ‏ئۆپیک بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان وتووە: "دەکرێت لە کاتی گفتوگۆکانی ئەمڕۆی وەزاریدا چەند هەڵبژاردنێک تاوتوێ بکرێت، لەوانەشە وەستانی زیادبوونی بەرهەمهێنان" سەرچاوەیەک ‏
‏ لە گروپەکە وتی: "یەکێک لەو بیرۆکانەی کە ڕەنگە گفتوگۆی لەسەر بکرێت ئەوەیە کە لە مانگی کانوونی دووەمدا بڕی 200 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرهەم زیاد بکرێت"‏