دیجیتاڵ میدیای سپێده
محه‌مه‌د زیادی په‌رله‌مانتاری ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت، ره‌وشی سیاسی عێراق ئاڵۆزه‌و ئه‌سته‌مه تا دوو مانگی تر بتوانرێت حكومه‌ت پێكبهرێت، جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران زۆر زه‌حمه‌ته.
زیادی له چاوپێكه‌وتنێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ره‌وشی سیاسی عێراق ئاڵۆزه له‌به‌رئه‌وه‌ی پێكهاته‌یه‌كی زۆری تێدایه‌و هه‌ر پێكهاته‌یه‌كیش مافی خۆیه‌تی نوێنه‌رایه‌تی هه‌بێت، حكومه‌تی زۆرینه‌ش ده‌بێته مایه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی پێكهاته‌یه‌ك یاخود لایه‌نێكی دیاریكراو له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات.
رونیشیكرده‌وه، كشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در له پرۆسه‌ی سیاسی هه‌مووانی ئیحراج كرد، هیواخواز بوون ره‌وتی سه‌در له پێگه‌یه‌كی ڕووندا بوایه له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان بۆ هاوسه‌نگی پرۆسه‌ی سیاسی، یاخود به‌شداری تێدا بكردایه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا راشیگه‌یاند، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ستراتیژێكی روونی هه‌یه كه بریتییه له ته‌وافوق و به ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوی یه‌كه‌م كه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ده‌ستبه‌جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت.
وتیشی، هیوایه‌كی گه‌وره نیه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌له‌دوای جه‌ژنی قوربان ، له‌به‌ربوونی كێشه‌و ئاسته‌نگی زۆر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی.