دیجیتاڵ میدیای سپێده
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی حكومه‌ت به هاوكاری لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای ئاسایشی خۆراك، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌م حكومه‌ته تا كۆتا خوله‌ك له كاردا ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌ركه‌كانی راده‌ستی كابینه‌ی به داهاتوو ده‌كات.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی ئاسایشی خۆراك.
وتیشی: یاساكه بودجه نییه، ئێمه به بارودۆخێكی نائاساییدا تێده‌په‌ڕین، وه‌ك حكومه‌تێكی چاو‌دێر مافی ده‌ركردنی یاسامان نییه، بۆیه په‌نامان برده به‌ر یاسای ئاسایشی خۆراك".
كازمی جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌وان پێویستیان به هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه كه هاوكاریان بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای ئاسایشی خۆراك.
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گوتیشى: ئه‌م حكومه‌ته تا دوا سات له كاردا ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌ركه‌كانی ڕاده‌ستی حكومه‌تی داهاتوو ده‌كات، گرنگیشه په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكومه‌تێك كه ئه‌ركی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێت، كازمی وایوت.