لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا، دەست بەسەر حەشارگەیەک و پێنج تانکەری نەوت ھەڵگریی بەقاچاخبراودا گیرا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستبەرداگرتنی حەشارگەیەک و پێنج تانکەری نەوت ھەڵگریی بەقاچاخبراوی لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و نەینەوا راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکاندا لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و نەینەوا، دەست بەسەر حەشارگەیەک و پێنج تانکەری نەوت ھەڵگریی بەقاچاخبراودا گیراوە.
راشیگەیاندووە کە هەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژهی بهوهش كردووه، لە حەشارگەکەدا، دەست بەسەر چوار تانکی کە نەوتیان تیادابوو و هەروەها کەلوپەلی دیکە کە لە پرۆسەی بەقاچاخبردنی بەکارھێنراون، گیراوە.