دیجیتال میدیای سپێده
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق رایگه‌یاند: هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆسه‌ر سوپای عێراق له‌دیاله ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئازاربه‌خشه كه‌وا رێكخراوه‌كه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه.
یونامی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه له‌تویتێكدا رایگه‌یاند: هێرشى چه‌كدارانى داعش له‌دیاله كه‌بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدان وبرینداركردنی سه‌ربازه عێراقییه‌كان، ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئازاربه‌خشه كه‌وا داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه.
یونامى راشیگه‌یاندوه: وریایی ویه‌كڕیزیی شكست به‌م هه‌وڵه ترسنۆكانه ده‌هێنێت كه‌ئامانجیان تێكدانی سه‌قامگیرییه.
دوێنێ هه‌ینی، چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌ناحیه‌ی عوزێم سه‌ربه پارێزگای دیاله وله‌ئاكامدا ئه‌فسه‌رێك و 10 سه‌رباز كوژران.