دیجیتال میدیای سپێده
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆببنه‌وه و بڕیار بده‌ن له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له مانگی حوزیرانی ئه‌مساڵ، یاخود دواخستنی هه‌ڵبژاردن بۆ كاتێكی تر.
به‌رپرسانی عێراقیش باس له چه‌ند رێگریه‌ك ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌كاتی خۆیدا، چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی به ئاسته‌نگ خستنه به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، پێیان وایه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و له‌ده‌ستدانی پۆسته‌كانیان ده‌ترسن.
به‌رپرسه‌كان ئاماژه به چه‌ند رێگرییه‌كی دیكه‌ش له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن وه‌كو هۆكاری سیاسی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی.
شایه‌نی باسه، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، پێشنیازیكرد‌ووه به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، له 6ی حوزه‌یرانه‌وه بۆ 16ی ئۆكتۆبه‌ر دوا بخرێت.