دیجیتاڵ میدیای سپێده
راھێنەری یانەی کەرخ لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێ، کەریم سەلمان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێەوە، کۆچی دوایی کرد.
راھێنەری یانەی کەرخ لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێ، کەریم سەلمان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، کۆچی دوایی کرد.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە کە کەریم سەلمان بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە، کۆچی دوایی کردووە.
کەریم سەلمان تەمەن ٥٥ ساڵ پێشتر راھێنەری ھەڵبژاردنی نیشتمانیی عێراق بوو و جگە لەوەیش لە ساڵانی رابردوودا لە چەندین یانەی عێراق یاریکردووە.
ئەمە چوارەم یاریزانی نێودەوڵەتیی عێراقە کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دوایی بکات و پێشتر ھەریەک لە یاریزانانی پێشووی ھەڵبژاردەی عێراق، ئەحمەد رازی، نازم شاکر و راھێنەری ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق، عەلی ھادی بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دواییان کرد.