سووده‌ ته‌ندروستیه‌كانی ترێ بزانه‌

15/08/2021 - 17:38 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی

دیجتاڵ میدیای سپێده‌ 

 

 

وەرزی هاوین بە كۆمەڵێك میوەی جۆراوجۆر بەناوبانگەو سوودی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، بەڵام پسپۆرێكی بواری خۆراك دەڵێت: میوەی ترێ لەباشترین میوەكانی وەرزی هاوینە، چونكە ووزەیەكی زۆر بەجەستە دەبەخشێت و بەرگری جەستە بەهێز دەكات، هاوكات یارمەتی جەستە بۆ بەرەنگابوونەوەی ڤایرۆس و بەكتریا دەدات.

هەروەها ئەو پسپۆرەی بواری خۆراك دەڵێت: واباشترە ترێ بەناوكەكەیەوە بخورێت، جگە لەمەیش خواردنی ترێی سوور، لە ترێی سەوز بەسوودترە.

ئەمەو سەرەڕای ئەوەی ترێ مرۆڤ لە نەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجە دەپارێزێت، فشاری خوێنیش دادەبەزێنێت و رێژەی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش كەمدەكاتەوە.