گروپی ئەلمانی (BioNtech) له هەوڵی دروست کردنی ڤاکسینی مە لاریا دان

28/07/2021 - 18:02 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی

ئامادەکردن: پەرێز عەزیز

‎گروپی دەرمانسازی ئەڵمانی لە پشت یەکێک لە سەرکەوتووترین ڤاکسینەکانی کۆڤید ەوە هیوای وایە هەمان تەکنەلۆجیا بەکار بهێنێت بۆ پەرەپێدانی ڤاکسینی دژی مەلاریا - یەکێک لە کوشندەترین نەخۆشیەکانی جیهان .

BioNTech کە یەکەم ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ کۆمپانیای "Pfizer" ی ئەمریکا دا پەرەی سەند، ئامانجی ئەوەیە کە دەست بە تاقیکردنەوە کلینیکییەکان بکات بۆ "ڤاکسینی سەلامەت و زۆر کاریگەر لە مەلاریا".

‎تازەترین بانگەواز تەنیا چەند مانگێک دوای ئەوە دێت کە توێژەرانی ئۆکسفۆرد کاریگەرترین ڤاکسینی مەلاریایان لە جیهاندا پەرە پێدا .

‎توێژەرانی زانکۆی ئۆکسفۆرد و هاوکارەکانیان ڕاپۆرتیان داوە لەسەر ئەو ئەنجامانەی لە قۆناغی ئای ئای بی لە ڤاکسینی کاندیدی مەلاریا ، R21 / Matrix - M ، کە 77 ٪ ی کاریگەریان لە سەروی 12 مانگ بەدواداچون دا نیشان داوە .
‎ئەمە یەکەم کوتانی لەم جۆرەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجی 75٪ ی کاریگەری ڕێکخراوە تەندروستیەکانی جیهان

‎لە ئێستادا تەنها یەک جەب مەلاریا - مۆسکیریکس- هەیە کە گلاکسۆ سمیتکلاین زیاتر لە سێ دەیەی ە لە گەشەسەندندا بەسەری بردوە لەگەڵ ئەوەشدا تەنیا 39 ٪ کاریگەرە بۆ ماوەی چوار ساڵ بە تێکڕایی . بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی( WHO) لە ساڵی 2019دا نزیکەی 229 ملیۆن حاڵەتی نەخۆشی مەلاریا لەسەر ئاستی جیهان بووە، لەو ساڵەدا نزیکەی 409 هەزار حاڵەتی مردن یان تێدا بووە

مشەخۆری مەلاریا بە گازگرتنی مێشولەی ئەنەوفلی مێ دەگوێزرێتەوە - مشەخۆری ئەفەسمۆدیوم فالسیپاروم کە بەرپرسیارە لە زۆربەی هەوکردنەکانی مەلاریا و نزیکەی هەموو ئەو مردنانەی بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە لە سەرتاسەری جیهاندا دروست دەبن .

ئوغور شەهین، هاودامەزرێنەر و سەرۆکی جێبەجێکاری بیۆئێن تیچ، وتی: ئێمە هەست بە ئەرکێک دەکەین کە تەکنەلۆجیاکەمان بەکار بهێنین بۆ پەرەپێدان و دروستکردنی ڤاکسینی mRNA کە لەسەر بنەمای mRNA یە، کە چارەسەری ئەم نەخۆشییە هەڕەشەکەری ژیانە دەکات وەک مەلاریا

‎ئەوەشی وت، کە دەیەوێت چارەسەری بەردەوام بۆ و پێکەوە لەگەڵ خەڵکی ئەفریقا دا پەرە پێبدات

‎بەڕێز شەهین، وتیشی:"دروستکردنی تەکنەلۆجیای mRNA و ئەو لێهاتوویانەی لە پانتای جیهانی بەدەستهێنراوە، هەوڵەکانمان وەبەرهێنانی گەورە لە گەشەپێدانی ڤاکسین و هەروەها گواستنەوەی شارەزایی دروستکردن بۆ ئەو سایتانەی لە کیشوەری ئەفریقادا هەیە، دەگرێتەوە"