تەندروستی جیهانی: 80%ی عێراقییەكان پابەندی بەستانی كەمامە نین

28/09/2020 - 11:36 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى رایگه‌یاند: له‌عێراق به‌تایبه‌ت له‌به‌غداى پایته‌خت بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌زیادبوون دایه‌ وبه‌شێكى زۆرى هاوڵاتیانى عێراقى پابه‌ندى رێنماییه‌كانى خۆپارێزى نین.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌عێراق رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ زیادبوونى ژماره‌ى توشبووان، به‌ڵام ژماره‌ی چاكبووانى ڤایرۆسه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ به‌رزترین ئاستى جیهانى به‌رێژه‌ى 80% ئه‌مه‌ش به‌هۆى باشتربوونى سیسته‌مى ته‌ندروستى.
هه‌روه‌ها ناوبراو هۆشداریشى دا، كه‌ 80%ى عێراقییه‌كان ئه‌وانه‌ى ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ى ماڵه‌كانیان پابه‌ند نین به‌به‌ستانى كه‌مامه‌ و رێنماییه‌كانى خۆپارێزى، وئه‌وه‌ى توشى ده‌بێت گله‌یى له‌سیسته‌مى ته‌ندروستى ده‌كات، بۆیه‌ پێویسته‌ پابه‌ندى رێنماییه‌كانى خۆپارێزى بن.
ئیسماعیل راشیگه‌یاند: كه‌ 14 هه‌زار و 500 كارمه‌ندى ته‌ندروستى له‌عێراق توشى ڤایرۆسه‌كه‌ بوونه‌ وداواشى له‌حكومه‌ت كرد موچه‌كانیان زیاتر بكات و ژیانیان پارێزراو بێت به‌هۆى ئه‌و هێرشانه‌ى له‌م دواییانه‌ كراونه‌ته‌ سه‌ر پزیشكان.